گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

لە خۆپیشاندانەکەى خوزستان بەهۆی کەمئاوییەوە کەسێک کوژرا

2021.07.17 - 09:56
App store icon Play store icon Play store icon
لە خۆپیشاندانەکەى خوزستان بەهۆی کەمئاوییەوە کەسێک کوژرا

ناس کورد-

ناڕەزایەتى و خۆپیشاندانەکان لەدژی کێشەى کەم ئاویی لە ناوچەکانى خوزستانى ئێران بەردەوامە و قائیمقامێکى ناوچەکەش کوژرانى خۆپیشاندەرێکى بە گولـلە پشتڕاستکردەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئومێد سەبرى پور، قائیمقامى شارۆچکەى شادیگانى سەر بە پارێزگاى خوزستان بە ئاژانسى هەواڵى ئێرناى وڵاتەکەى (17ى تەموزى 2021) ڕاگەیاندووە، هاوڵاتیەکى گەنج بە گولـلە کوژراوە و دەڵێت، "خەڵکانى هەلپەرست و خراپەکار ئەو کەسەیان کردووەتەوە ئامانج."

 

دوو ڕۆژە لەسەر یەک هاوڵاتیانى پارێزگاکە کە شاری ئەهواز پایتەختیەتی بەهۆى بێئاوییەوە دەستیانکردووەتە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتى دەربڕین و چونەتە سەر شەقامەکان لەدژى دەسەڵاتدارانیش دروشم دەڵێنەوە.

 

هاوکات لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا بڵاوکراوەتەوە، ژمارەیەک لە خۆپیشاندەرانى بە ئاڵایەکەوە کە عەرەبییەوە و دروشمى "ئازادى بۆ ئەهوازى" لەسەر نوسراوە لەسەر چەند ماتۆڕسکیلێک هەڵوسراوە و لەناو شەقامەکاندا دەسوڕێنەوە.



قائیمامى ناوچەکە دەشڵێت، لەناو گردبوونەوەکانى خەڵکیدا ژمارەیەک دەستیان کردووەتە تەقەکردن و بەوهۆیەوە گولەیەک بەر ئەو گەنجە کەوتووە و ئەو پرسەش لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە لێکۆڵینەوەى لەسەر دەکرێت.



لەسەر ئەو ڕوداوانە، عەبدوڵاى یەزادنپەنا، نوێنەرى خۆزستان لە پەرلەمانى ئێران ڕایگەیاندووە، خوزستان بۆ ئێران گرنگە و نەبوونى ئەمنیەت لە خوزستان بەواتاى نەبوونى ئەمنیەت ئاسایش لە هەموو وڵاتدا و ئاسایشى ئەو ناوچەیەش بەهۆى هەڵە و بڕیارى نابەجێوە خەریکە دووچارى شڵەژان دەبێتەوە.



یەزدانپەنا داواى ڕاگرتنى پڕۆژەى گواستنەوەى ئاوى خوزستانى کرد و ڕاشیگەیاند، وشکەساڵى تەنها هۆکارێکى گرفتەکەیە بەڵکو گواستنەوەى ئاوە کە خوزستانى خستووەتە ئەو دۆخەوە.