گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەمریکا وادەی سەردانەکەى کازمی بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ بایدن ئاشکرا کرد

2021.07.17 - 09:01
App store icon Play store icon Play store icon
ئەمریکا وادەی سەردانەکەى کازمی بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ بایدن ئاشکرا کرد

ناس کورد-

بڕیارە ڕۆژی 26ی تەموز، جۆ بایدن، سەرۆکى ئەمریکا لە واشنتن پێشوازی لە مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بکات، ئەوەش بەپێی ڕاگەیەنراوی کۆسکی سپیی ئەمریکا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کۆشکی سپی لە ڕاگەیەنراوەکەیدا (17ی تەموزی 2021) دەڵێت، "جەخت لە هاوبەشی ستراتیژیی" نێوان هەردوولا وڵات دەکرێتەوە.

دەشڵێت، "بایدن دەیەوێت پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی لەگەڵ عێراق پتەوبکات لە بوارەکانی سیاسیی، ئابوری و ئەمنی" بە تایبەت "هەوڵە هاوبەشەکان بۆ شکستپێهێنانی تەواوەتی داعش لە ناوچەکە".

 

چاوەڕوان دەکرێت گفتوگۆی ستراتیژی لەنێوان بەغدا و واشنتن بگاتە دانانی وادەیەک بۆ کشانەوەى هێزەکانی هاوپەیمانی دژی داعش لە عێراق، چونکە هێشتا سێ هەزار و 500 سەربازی بیانی کە دوو هەزار و 500 سەربازیان ئەمریکین لە عێراق هەن، بەڵام کشانەوەى ئەو هێزانە چەند ساڵێکی دەوێت.

 

لە سەرەتای ئەمساڵدا تاوەکو کۆتایی مانگی حوزەیران، زیاتر لە 50 هێرشی جۆراوجۆر لەلایەن هێزە میلیشیاکانی سەر بە ئێرانەوە کراوەتە سەر هێز و بەرژەوەندەی ئەمریکا لە عێراق.

 

ئەمریکاش ناو بە ناو بۆردومانی بنکە و بارەگاکانی ئەو هێزانە لە سنوری عێراق-سوریا دەکات.