گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

ڕوونکردنەوەیەک لە دەروازەی سنوریی ئیبراهیم خەلیلەوە

2021.07.16 - 18:19
App store icon Play store icon Play store icon
ڕوونکردنەوەیەک لە دەروازەی سنوریی ئیبراهیم خەلیلەوە

ناس کورد- 

دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراھیم خەلیل ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی گەشت کردن بۆ وڵاتی تورکیا بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، هاتن و چوون لەنێوان هەرێم و تورکیا بەردەوامە، بەڵام بەهۆیز زۆریی گەشتیاران ئەو قەرەباڵغیە دروست بووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا دەروازەیی نێودەوڵەتی ئیبراھیم خەلیل (هەینی ١٦ی تەموزی ٢٠٢١) ڕایگەیاند، "خەڵکی بەڕێزی خۆمان ئاگادار دەکەین کە ھاتن و چوون لە نێوان ھەرێمی کوردستان و وڵاتی تورکیادا ئاساییە و بەردەوامە." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "بەڵام لەبەر ھاتنی جەژنی قوربان و پشووی فەرمی لە ھەرێمی کوردستان، ژمارەیەکی زۆری خەڵک بە مەبەستی گەشتیاری ڕوو لە وڵاتی تورکیا دەکەن، ئەم چەندەش بووەتە ئەگەری دروست بوونی قەرەباڵغییەکی زۆر و تواناکانی ئێمە و لایەنی تورکیاش بۆ دەرباز کردن و وەرگرتنی گەشتیاران سنوردارە." 

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، " لە ئێستادا لە دوای ھەماھەنگی لە نێوان بەرێوەبەرایەتی دەروازەیی نێودەڵەتی ئیبراھیم خەلیل و لایەنی تورکیا، تیمەکانی کارکردن فراوانتر کران و پرۆسەکە خێراتر بووە، تەنھا لەبەر ئەم ھۆکارانە لە سنوری نێوان ئێمە و وڵاتی تورکیادا نۆبە (سرە) بۆ گەشتیاران دروست ببوو."