گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

مستەفا کازمی دەستگیرکردنی بکوژانی هیشام هاشمیی ڕاگەیاند

2021.07.16 - 17:11
App store icon Play store icon Play store icon
مستەفا کازمی دەستگیرکردنی بکوژانی هیشام هاشمیی ڕاگەیاند

ناس کورد- 

مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق دەستگیرکردنی بکوژانی هیشام هاشمیی ڕاگەیاند و ئاماژە بەوەدەکات، بەڵێنەکەیان بردەسەر.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرۆک وەزیرانی عێراق لە تویتێکدا (هەینی ١٦ی تەموزی ٢٠٢١) ڕایگەیاند، "گفتی خۆمان بردەسەر و بكوژانی هیشام هاشمی ـ مان دەستگیركرد، پێشتریش گروپەكانی مەرگ و بكوژانی ئەحمەد عەبدولسەمەدمان ڕووبەڕووی دادگا كردەوە و سەدان تاوانبارمان دەستگیركرد." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ڕەخنەگرتن مافی هەمووانە، بەڵام ئێمە بۆ ڕیكلام و موزایەدە كارناكەین، بەپێی توانا ماف دەچەسپێنین و خزمەت دەكەین." 

 

 

هيشام هاشمى توێژەری ئەمنی و شیکەرەوەى دیارى عێراقى شەوى 6ى 7ى 2020 لەبەردەم ماڵەکەى خۆیدا لەناوچەى زەیونەى بەغدا کاتێک لە ئۆتۆمبێلەکەیدا بوو دەگەڕایەوە ماڵەوە، لەلایەن سێ چەکدارەوە كە ماتۆڕسکیلیان پێ بوو تیرۆر کرا.  

  

بەگوێرەی ڕاپۆرتی نیویۆرك تایمزی ئەمەریكی هیشام هاشمى، توێژەرى دیارى ئەمنى عێراقى پێش تیرۆرکردنى لەلایەن ئەو گروپە چەکدارانەوە کە ئێران پشتیوانیان دەکات هەڕەشەى کوشتنى لێکراوە و کەسە نزیکەکانى ئامۆژگاریان کردووە بەرەو هەولێر هەڵبێت.    

  

رۆژنامەى نیۆیۆرک تایمزى ئەمریکى، پاش ڕووداوەكە بڵاویكردەوە تیرۆرکردنى هاشمى پەیامێک بووە بۆ حکومەتى نوێی عێراق، روبەڕووبونەوەى توندى حکومەت و هەوڵەکانى بووە بۆ سەپاندنى سەروەرى یاسا.    

  

مایکل نایتس شیکەرەوەى ئەمنى لە پەیمانگاى واشنتن بۆ سیاسەتى رۆژهەڵاتى نزیک دەڵێت، "کارەکە هەمووى پەیوەستە بە کازمییەوە، لەبەرئەوەى هاشمى نزیک بووە لە سەرۆکى حکومەتەوە، رەخنەکانى هاشمى لە میلیشیاکان شتێکى نوێ نەبووە، ئەوە نوێ بووە و گۆڕاوە تەنها گەیشتنى کازمى بووە بە دەسەڵات".