گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

چوار بریار لە قوباد تاڵەبانییەوە بۆ قایمقام و ئیدارە سەربەخۆكان

2021.07.16 - 15:09
App store icon Play store icon Play store icon
چوار بریار لە قوباد تاڵەبانییەوە بۆ قایمقام و ئیدارە سەربەخۆكان

ناس کورد-

جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەکۆبوونەوەى لەگەڵ جێگرى پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان و قایمقامەکانى سنورى پارێزگاى سلێمانى و ئیدارەى گەرمیان و راپەڕین باسى ئەو گۆڕانکاریى و پێویستیانە کرد کە پێویستە ئەنجامى بدەن.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان (16ى تەموزى 2021) لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوە کرد، ئەمڕۆ ھەینی لەسلێمانی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ جێگری پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان وقایمقامەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی وئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین کۆبۆوە.

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان بەگرنگیەوە باسی ئەوگۆڕانکاری وپێویستیانەی کرد کە پێویستە حکومەت وئیدارە خۆجێیەکان ئەنجامی بدەن، ئەوانیش بریتین لە:

 

یەکەم/دەزگا ئەمنیەکان بۆیان نیە دەستوەربدەنە کاروباری بازاڕ و سیاسەت و ژیانی تایبەتی خەڵک)

 

دوەم/گۆڕانکاری وپێویستی گۆڕینی ئەو بەڕێوەبەر و بەرپرسە ئیدارییانەی کەپێویستە لەسەر بنەمای کەلێهاتویی ودەست وداوێن پاکی وخزمەتکردن بێت.

 

سێیەم/کاری جدی و پرۆژە خزمەتگوزاریەکان بەپێویستی ئەو پرۆژانە و جێ بەجێکردنیان.

 

چوارەم/قورسترین سزای ئەو کەسانە دەدرێت کەکەپابەندی بنەماکانی دڵسۆزی و جێبەجێکردنی ئەرکی ھاوڵاتیان نابن و تێوەدەگلێن لە بەهەدەردان وگەندەڵی و زیادەڕۆیی بکەنە سەرموڵکی گشتی وبۆئەوەش وەڵامی پێویست ودەست بەجێمان دەبێت بۆھەریەک لەولادان وپشێلکاریانە.