ناس کورد-
وەزارەتی تەندروستی وژینگەی عێراق ڕایگەیاند، بەمەبەستی بەرەنگاربوونەوەى دۆخی نەخوازراوی ئێستای کۆرۆنا، لیژنەی باڵای ڕوبەروبونەوەی پەتاکە شەوی ڕابردوو کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی ئەنجامداوە بەئامادە بوونی بەرپرسانی بەرگریی، ناوخۆ ودەستەی حەشدی شەعبی.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
وەزارەتەکە (هەینی 16ی تەموزی 2021) ڕایگەیاند "شەوی ڕابردووە 15ی تەموز، لیژنەی باڵای ڕوبەروبونەوەی کۆرۆنا بە سەرۆکایەتی هانی موسا، جێگری وەزیری تەندروستی وبە ئامادەبوونی بەرپرسانی تەندروستی لەوەزارەت ونوێنەرانی وەزارەتەکانی ناوخۆ،بەرگریی ودەستەی حەشدی شەعبی، کۆبوونەوەیەکی بەپەلەیان ئەنجامداوە".
ئاماژە بەوەکراوە،" کۆبوونەوەکە تاوتوێی هەلومەرجی نەخوازراوی ئێستای کۆرۆنای کردووە کە تێیدا داواکراوە پێداچوونەوە بەپلانەکانی پێشووی بەرەنگاربوونەوەی پەتاکە بکرێتەوە ".
ئەوەش خراوەتەڕوو " ئامادەبووان جەختیان کردووەتەوە لەسەر پەیڕەوکردنی ڕێکاری بەپەلە وتووند بۆڕێگرتن لەتەشەنەسەندنی زیاتری نەخۆشییەکە ئەوەش بەهاوکاری هەموو دامودەزگاکانی حکومەت کە دەبێت ڕۆڵی بەرچاویان هەبێت لە هۆشیارکردنەوەی هاوڵاتیان".