گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

دوای په‌یامه‌كه‌ی ئۆجه‌لان هه‌ده‌په‌ ده‌نگه‌كانی ده‌دات به‌ كاندیده‌كه‌ی جه‌هه‌په‌؟

خوێندنەوەی جیاواز بۆ پەیامەکەی ئۆجەلان دەکرێ [تایبه‌ت]

2019.06.21 - 20:49
App store icon Play store icon Play store icon
خوێندنەوەی جیاواز بۆ پەیامەکەی ئۆجەلان دەکرێ [تایبه‌ت]

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد- نوێنەری هەدەپە لە هەرێم ڕایگه‌یاند، ئاکەپە پەیامەکەی عەبدوڵا ئۆجەلان بۆ مەبەستی تایبەتی خۆی بەکاردەهێنێ و هەدەپەش پەشیمان نابێتەوە لە پاڵپشتی ئەکرەم ئیمام ئۆغڵۆ بۆ سەرۆکی شارەوانی ئیسته‌نبوڵ. . بڵاوبوونەوەی پەیامەکەی عەبدوڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە لە زیندانی ئیمراڵی، مشتومڕێکی زۆری لە تورکیا بەدوای خۆیدا هێناوە، ئاکەپە دەڵێت: ئۆجەلان داوای لە هەدەپە کردووە بێلایەن بێت و پاڵپشتی ئیمام ئۆغڵۆ نەکات لە هەڵبژاردنەکەی ڕۆژی یەکشەممەی داهاتووی ئیستەنبوڵدا. . لە بەرامبەردا، عه‌بد ئیکە، نوێنەری هەدەپە لە هەرێمی کوردستان بە ناس کوردی ڕاگەیاند، ئەردۆغان تەنگەتاو بوە و یەکەمجارە نوێنەری خۆی دەنێرێتە لای ئۆجەلان، بەڵام وەک دەبینرێت ئێستا خوێندنەوەی جیاواز بۆ پەیامەکەی ئۆجەلان دەکرێ، لەکاتێکدا ئۆجەلان مەبەستێکی گشتگیرتری هەیە. . ئیکە ئەوەشی خستەڕوو، ئۆجەلان ڕەتیکردووەتەوە باسی هەڵبژاردن لەگەڵ نوێنەرەکەی ئاکەپە بکات و جه‌ختی لەوە کردووەتەوە کە هێزی سێیەم هەیە لە تورکیاو خاوەنی بڕیاری خۆیەتی، بەڵام میدیاکانی تورکیا بانگەشەی ئەوە دەکەن کە گوایا ئۆجەلان داوای سیاسەتێکی بێلایەنی کردووە لە هەدەپە. . به‌ بڕوای ئه‌و، مەبەستی ئۆجەلان لە بەکارهێنانی، پارستنی هێڵی سێیەم" تایبەت نییە بە چوارچێوەی هەدەپەو هەڵبژاردنی شارەوانی ئیستەنبوڵ، بەڵکو گشتگیرترە و بۆ چارەسەری ڕیشەییە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەدیلی ئەو سیستمەیە کە ئێستا لە سەرانسەری جیهان پەیڕەودەکرێت. . نوێنه‌ری هه‌ده‌په‌ له‌ هه‌رێم جه‌ختی كرده‌وه‌، هەدەپە پاشگەز نابێتەوە لە پاڵپشتی ئەکرەم ئیمام ئۆغڵۆ، کاندیدی پارتی گەلی دیموکراتی (جەهەپە) بۆ سەرۆکی شارەوانی ئیسته‌نبوڵ کە بڕیارە ڕۆژی یەکشەممە 23ی حوزه‌یران دووبارە بکرێتەوە، پاش ئەوەی لە هەڵبژاردنی ڕابردوودا حزبی فەرمانڕەوای تورکیا بە سەرۆکایەتی ڕەجەب تەییب ئەردۆغان ئەنجامەکانی شارەکەی ڕەتکردەوە کە تیایدا جەهەپە سەرکەوتنی تیا بەدەستهێنا. . له‌په‌یامه‌كه‌ی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لاندا هاتووه‌، بەگوێرەی ئه‌م ڕوانگه‌یه‌ سه‌یری دۆخه‌كه‌م كرد. ئه‌و شێوازه‌ی کە مۆری خۆی لە قۆناغی پاش پڕۆسه‌ی چارەسەری دا، ئەوەی کە درێژه بە نەریتی دووڵی لە تورکیا دەدات و هەمیشە ڕێ بۆ شەڕ و ناكۆكی دەکاتەوە، کێشەی کورد و هەموو کێشە کۆمەڵایه‌تییه‌كانی دژوارتر کردووە. لە دژی ئەم حه‌قیقه‌ته‌ی کە له‌ هاوپەیمانه‌تیی جمهوور و میلله‌ت ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه‌، بژارده‌ی هاوپه‌یمانه‌تیی دیموکراتی کە لە هەدەپەدا خۆی ده‌بینێته‌وه‌ و دانوستانی دیموکراتی، چارەسەری بۆ خۆی بەبنەما دەگرێت. . ئۆجه‌لان له‌ به‌شێكی تری په‌یامه‌كه‌یدا روونیده‌كاته‌وه‌، نابێت ده‌رفه‌تی هاوپه‌یمانه‌تیی دیموکراتی کە لە هەدەپەدا چەکەرەی کردووە، ببێتە بابه‌تێك بۆ گفتوگۆی ڕۆژانەی هەڵبژاردن. وه‌ك ئه‌وه‌ی تا ئێستا كردوویه‌تی، پێویسته‌ به‌رده‌وام بێت و گرنگیی هاوپه‌یمانه‌تیی دیموکراتی و واتا مێژووییه‌كه‌ی تێكه‌ڵی ناكۆكییه‌كانی ئێستا نه‌كات. . داواش ده‌كات، هه‌ده‌په‌ لە هەڵبژاردنیشدا پارێزگاری لەوە بکات و لەسەر هێڵی بێلایەنی خۆی بمێنێته‌وه‌، ئەو هێڵه‌ی لەسه‌ر سێ بنەمای؛ ڕێککەوتنی دیموکراتی، سیاسەتی ئازاد و حقووقی گەردوونی پێکدێت، ڕاسترین پلاتفۆرمی سیاسی و ئافراندنی ئەنجامە. بانگی هەموو هێزە پەیوەندیدارەکان دەکەم كه‌ لەم چوارچێوەیەدا وریاو ئاگادار بن. .