گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

بڕیاریکی نوێ لەبارەی بڕینی دوو موچەیی لە هەرێم

2021.07.15 - 23:30
App store icon Play store icon Play store icon
بڕیاریکی نوێ لەبارەی بڕینی دوو موچەیی لە هەرێم

ناس کورد- 

بریکاری وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتى دەڵێت، دووبارە پێداچوونەوە بە دۆسیەى فەرمانبەراندا دەکەن و هەرکەس لە موچەیەک زیاترى هەبێت ڕادەگیردرێت، جگە لە چەند توێژێک.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

زەکیە محەمەد ساڵح، بریکاری وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتى حکومەتى هەرێم (15ى تەموزى 2021) بە ماڵپەڕى فەرمیى پارتى وتووە، دووبارە پێداچوونەوە بۆ فەرمانبەرانى وەزارتەکە دەکەن و هەر کێشەیەک هەبێت چارەسەرى دەکەن، ئەگەرنا هەمووى کۆتایى هاتووە بەتایبەت دۆسیەى ئەوانەى پلەیان هەیە.

 

ئاماژەى بەوەشداوە، بەپێی ڕێنمایییەکانی یاسای چاکسازی مامەڵەیان لەگەڵ دەکەین و ئەوەی زیاتر لە موچەیەکی ھەبێت ڕادەگیرێت، سەبارەت بەو چینانەى دەتوانن دوو موچەیان هەبێت وتى، ئەو بڕیارە ئەو کەسانە ناگرێتەوە کە  مینحەیان ھەیە، وەکو "شەھیدان و کەمئەندامان" کە وەکو ھاوکارى وايە، هەروەها  "زیندانیانی سیاسی" کە مینحەیە.

 

سەبارەت بە موچەى کەمئەندامان هێماى بۆ ئەوە کردووە، موچەى ئەو توێژەمان نەبڕیوە، بەڵام ئەگەر موچەى نایاساییان هەبێت دەبڕدرێت، ئەوانەشى مینحەیان هەیە دەخرێتە سەر موچەکانیان بۆ ئەوەى تەنها یەک موچەیان هەبێت.