گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

هاوارى ژنێک نەخۆشخانەیەکى ترى عێراقى لە سوتان ڕزگار کرد

2021.07.15 - 21:29
App store icon Play store icon Play store icon
هاوارى ژنێک نەخۆشخانەیەکى ترى عێراقى لە سوتان ڕزگار کرد

ناس کورد-

بەڕێوەبەرى نەخۆشخانەى فوراتى ناوەڕاست لە پارێزگاى نەجەف وردەکارى هەوڵى سوتاندنى نەخۆشخانەکەیان ئاشکرا دەکات و دەڵێت، بەڵام هاوارى ژنێک پیاوانى ئاسایشى بە ئاگا هێناوەتەوە و ئەو کەسەى هەوڵەکەى داوە لەلایەن کەسێکەوە پارەى دراوەتێ بۆ ئەوەى نەخۆشخانەکە بسوتێنێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

خەلیل یاسرى، بەڕێوەبەرى نەخۆشخانەى فوراتى ناوەڕاست لە شارى نەجەف بە "ناس"ى وتووە، ئەوەى لە نەخۆشخانەکەدا ڕوویدا ئەوەبوو، گەنجێک کە لە داکیبووى ساڵى 2005ە هەوڵى داوە نەخۆشخانەکە بسوتێنێت، ئەویش لە ڕێگەى ئاگر بەردانە یەکێک لە لافیتەکانى هۆشیارکردنەوە.

 

ڕونیشیکردووەتەوە، گەنجەکە شقارتەیەکى داگیرساندووە و هەوڵى سوتاندنى لافیتەکەى داوە، بەڵام خۆشبەختانە ئاسان نییە کە خێرا گڕى تێبەربدرێت، لەو کاتەدا ژنێک کە نەخۆشى نەخۆشخانەکە بووە لەو شوێنەوە ڕۆیشتووە و کاتێک بینیویەتى هاوارى کردووە "نەخۆشخانەکە دەسوتێت".

 

یاسرى باسى لەوەکردووە، دواى ئەوەش پیاوانى ئاسایش بە ئاگا هاتوون گەنجەکەیان دەستگیر کردووە و شکستیان بە هەوڵەکە هێناوە، گەنجەکە دژى ئەندامانى ئاسایش بەرگرى کردووە و پێى وتوون "نەخۆشخانەکە هى باوکتە؟"، كيسێکیشى پێبووە 10 پاکەت شقارتەى تێدابووە لەناو بەشى فریاکەوتنى نەخۆشخانەکە.

 

بەڕێوەبەرى نەخۆشخانەى فوراتى ناوەڕاست ئەوەشى ئاشکرا کردووە، گەنجەکە خەڵکى دەوروبەرى شارى کوفە بووە و لەلایەن کەسێکەوە پارەى دراوەتێ بۆ سوتاندنى نەخۆشخانەکە و دانیناوە بەوەدا کە کەسەکە پێى وتووە "تۆ تەنها ئاگرەکە بکەرەوە".