گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

’’لەبارەی کێشە ناوخۆییەکانەوە مەکتەبی سیاسیی یەکێتی چەند بڕیارێکی گرنگی دا’’

2021.07.15 - 20:50
App store icon Play store icon Play store icon
’’لەبارەی کێشە ناوخۆییەکانەوە مەکتەبی سیاسیی یەکێتی چەند بڕیارێکی گرنگی دا’’

 

ناس کورد-

لەدوای کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی بە بەشداری بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی، میدیای فەرمیی یەکێتی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، لەبارەی کێشەکانەوە چەند بڕیارێکی گرنگ دران.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 15ی تەموزی 2021، بە بەشداری هەردوو هاوسەرۆک، مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی کێشە ئاڵۆزییەکان کۆبووەوە.

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی کۆبوونەوەکە کە میدیاکانی یەکێتی بڵاویانکردووەتەوە، "کۆبوونەوەکە بە مەبەستی ھەنگاونان بۆ چارەسەرکردنی کێشە و ئاڵۆزییەکانی چەند ڕۆژی ڕابردوو بووە، لەو چوارچێوەیەشدا چەند بڕیارێکی گرنگ دران."

 

ئاماژە بەوەشکراوە، "لە کۆبوونەوەکەدا مەکتەبی سیاسی یەکێتی جەختی لەوەکردەوە، یەکڕیزی یەکێتی و پابەند بوون بەرامبەر بە کەسوکاری شەھیدان و جەماوەرەکەی و خەڵکی کوردستان بە گشتی لە ئەولەویەتی خەباتە."

 

ئەوەش لەکاتێکدایە، لەدوای تێپەڕبوونی چەند ڕۆژێک بەسەر ئاڵۆزییەوە ناوخۆییەکانی یەکێتیدا، لاهور شێخ جەنگی بێدەنگی شکاند و لەگەڵ بەشێک لە لایەنگرانیدا لە هۆتێل لالەزار کۆبووەوە و قسەی لەسەر بابەتەکە کرد.

 

بەشداربوویەکى کۆبوونەوەکە بە "ناس کورد" ى راگەیاند، لاهور جەنگى باسى لەوەکردووە، دواى ئەوەى ئەمڕۆ تۆمەتیان داوەتەپاڵ، ناچارە ئەمشەو دواى پێنج رۆژ بێدەنگى پەیامێک بڵاوبکاتەوە، چونکە ئەگەر ئەوە نەکات رەنگە سبەینێ فەرمانى دەستگیرکردنى بۆ دەربکرێت، جەختیشیکردەوە لەسەر دەستى ئەو ئینشیقاق لەناو یەکێتیدا روونادات. 

 

لاهور شێخ جەنگى باسى لەوەشکردووە، ماوەیەکە ئەردۆغان لەرێگەى بەرپرسانى هەرێم و عێراقەوە پەیامى بۆ دەنێرێت کە لێی قبوڵ ناکات، ئەویش وتویەتى ئەوەى لە رۆژئاواى کوردویەتى شانازى پێوەدەکات "بەڵام بۆ پەکەکە پێم وتوون من هاوکاریم نەکردون، بەڵام ناشتوانم رێگریان لێبکەم". 

 

دەشڵێت، خەمیس خەنجەر پێیوتووە ئەردۆغان وتویەتى لاهور کۆتایی هاتووە، "منیش پێموت چى دەکەن ساروخم تێدەگرێت، ئەگەر وایە با ساروخەکە کەمێک گەورە بێت بۆ ئەوەى ئازارەکەى کەم بێت". 

 

لەبارەى گۆڕانکاریی پۆستەکانەوە کە کێشەى لێکەوتووەتەوە، بەوتەى بەشداربووى کۆبوونەوەکە لاهور جەنگى وتویەتى "یەکەمجار وتیان گۆڕانکاریی حکومى دواى داواملێکرا وڵات بەجێبێڵم، ئێستاش پێکەنینم بەو داوایە دێت". 

 

ئەوە یەکەم دەرکەوتنى لاهور شێخ جەنگییە لەناو لایەنگرانیدا لەدواى سەرهەڵدانى کێشەکانى لەگەڵ بافڵ تاڵەبانى (8 تەمموزی 2021) کە نزیکەى هەفتەیەکە بەردەوامە و لەمیانەیدا لەلایەن بافڵ تاڵەبانی و میدیاكانی یەكێتییەوە تۆمەتباركراوە بە دانانی سیخوڕ لەماڵی تاڵەبانی و دروستكردنی چەندین پەیجی سۆشیال میدیا و بەهەدەردانی دارایی یەكێتی لە دروستكردنی تۆرێك میدیا بۆ بەرژەوەندی شەخسی، ئەمە جگە لەكاری قاچاخچێتی و قۆرغكردنی بازاڕ و بەكارهێنانی دەزگای ئەمنی بۆ دەستوەردان لە كاروباری سیاسی.