ناس کورد-
سەرچاوەیەکى ئاگادار لە یەکێتى رایگەیاند، ئێوارەى ئەمڕۆ مەکتەبی سیاسی یەکێتى کۆبووەتەوە، بە ئامادەبوونى بافڵ تاڵەبانى و لاهور جەنگى و قوباد تاڵەبانى.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سەرچاوەکە بە "ناس کورد" ى راگەیاند، لەکۆبوونەوەکەدا بافڵ تاڵەبانى و لاهور جەنگى و قوباد تاڵەبانى ئامادەبوون و قسە لەسەر کێشەکانى ئەم دواییە کراوە، بەبێ ئەوەى هیچ زانیارییەکى دیکە ئاشکرابکات.
پێشتر میدیاى نزیک لە لاهور جەنگى بڵاویکردەوە، لاهور شێخ جەنگی گەیشتووە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی و داوا دەکات کێشەکان بە گفتوگۆ و بەپێی بنەماکانی پەیرەوی ناوخۆ، دوور لە بەکارهێنانی توندوتیژی و زەبروزەنگ چارەسەر بکرێن.
ئەوە یەکەم کۆبوونەوەى مەکتەبی سیاسی یەکێتییە لەدواى سەرهەڵدانى ناکۆکى و کێشمەکێشى توند لەنێوان لاهور جەنگى و بافڵ تاڵەبانیدا کە دواى ئاڵوگۆڕى چەند پۆستێکى ئەمنى و سەربازى تەقیەوە.