گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆ.. دایکێک لە ترسى ئاگر ناچار دەبێت منداڵەکەى هەڵبداتە خوارەوە

2021.07.15 - 20:03
App store icon Play store icon Play store icon
ڤیدیۆ.. دایکێک لە ترسى ئاگر ناچار دەبێت منداڵەکەى هەڵبداتە خوارەوە

ناس کورد-

 

بەهۆى ترس لە ئاگر دایکێکى ئەفریقى منداڵە ساواکەى هەڵدەداتە خوارەوە، ئەوەش دواى ئەوەى بێئومێد دەبێت ئەوەى کە ڕزگاریان بکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕۆژنامەى "ئیندیپێندێنت"ى بەریتانى (15ى تەموزى 2021) بڵاویکردووەتەوە، دواى ئەوەى ئاگر لە شوێنى نیشتەجێبوونیان بەردەبێت، دایکێکى ئەفریقى هیچ چارەیەکى نامێنێت جگە لە هەڵدانە خوارەوەى منداڵەى، بەهیواى ئەوەى دراوسێکانى کە لە خوارەوە چاوەڕێن بتوانن بیگرنەوە.

 

ئەو دایکە کە ناوى "نالیدى مانیۆنى"ە بە تۆڕى BBCى بەریتانى وتووە "تۆقیبووم، بەڕاستى تۆقیبووم بەڵام چەندین کەس لەسەر شەقامەکە بوون، داوایان لێدەکردم کە منداڵەکە هەڵبدەمە خوارەوە و ئەوان دەیگرنەوە، سەرەڕاى ترسەکانم ناچار بووم ئەو کارە بکەم، ئەوەش سەرەڕاى ئەوەى تووشى شۆک بووم".

منداڵەکەى نالیدى لەلایەن دراوسێکانیەوە گیرایەوە و ئازارى پێ نەگەیشت، دواتریش خێرا پەیژە گەیەندرایە تەلارەکە و دانیشتوانەکەى ڕزگار کران و نالیدى بە مندالەکەى شادبووەوە، دواى 20 خولەکیش پیاوانى ئاگر کوژێنەوە گەیشتنە شوێنى ڕووداوەکە.

 

دواى ئەوەى جاکوب زۆما سەرۆکى پێشووى باشورى ئەفریقا زیندانى کرا بەهۆى هاوکاری نەکردنى لە لێکۆڵینەوەکانى تایبەت بە گەندەڵى، ئاژاوە لەو وڵاتە دروست بوو و بەهۆیەوە ئاگر لە چەندین تەلار و خانوو و بەردران و چەندین شوێنیش تاڵان کران.

 

خۆپیشاندانەکان دەستبەجێ گۆڕدران بۆ توندوتیژى، ئەوەش بەهۆى خراپى بارودۆخى ژیان لەو وڵاتە و نایەکسانى  سەرەڕاى ئەوەى ماوەى 27 ساڵە سیاسەتى جیاکارى ڕەگەزى لەو وڵاتە هەڵوەشێنراوەتەوە، تائێستاش بەهۆى خۆپیشاندانەکانەکانەوە 70 کەس گیانیان لەدەستداوە.