گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تەمیمی زانیارییەك لەبارەی هۆكاری كشانەوەی سەدر دەخاتەڕوو

2021.07.15 - 19:29
App store icon Play store icon Play store icon
تەمیمی زانیارییەك لەبارەی هۆكاری كشانەوەی سەدر دەخاتەڕوو

ناس کورد-

 

چالاكوانی سیاسی و كادری باڵای پێشووی ڕەوتی سەدر غەیس تەمیمی دەڵێت بڕیاری كشانەوەی سەدر لە هەڵبژاردن دوو ئەگەری سەرەكی لە پشتە یەكێكیان زانیارییەكی شۆكهێنەرە كە پێیدراوە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

تەمیمی لە تویتەری خۆی كە "ناس كورد" بینیویەتی ڕایگەیاند ( 15 تەمموزی 2021)، ماوەیەك بەر لەئێستا بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی سەدر بە موقتەدای ڕاگەیاندووە ئەگەری زۆر ئەوەیە لە هەڵبژاردنی داهاتوو كورسییەكانیان لە 52 كورسییەوە كەم بكات بۆ 30 كورسی لە ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمەش سەدری توڕەكردووە. 

 

تەمیمی باسی لەوەشكردووە، سەدر لە وتاری كشانەوەدا ئاڵای "سوپای مەهدی" هەڵكردبوو لە پشت خۆیەوە كە هێمایە بۆ سەردەمی شەڕی ناوخۆ، ئەمەش پەیامە بۆ هێزە شیعەكان كە یان دەبێت یاساكانی یارییەكە بگۆڕن یان خۆیان ئامادە بكەن بۆ شەڕ و پێكدادان و گەڕانەوە بۆ سەردەمی شەڕی "سوپای مەهدی".

me_ga.php?id=4273