گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وێنەى کوژراوەکە

وردەکاریى کوژرانى هاوڵاتییەک لە گوندى ژاڵە 

2021.07.15 - 10:41
App store icon Play store icon Play store icon
وردەکاریى کوژرانى هاوڵاتییەک لە گوندى ژاڵە 

ناس کورد-

وتەبێژى پۆلیسى سلێمانى رایگەیاند، هاوڵاتیەکى ڕۆژهەڵاتى کوردستان کە لە هەرێمى کوردستان ژیانى بەسەر دەبرد لە سنورى پارێزگاى سلێمانى بە فیشەکێک گیانى لەدەستدا". 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرکەوت ئەحمەد (15ى تەموزى 2021) لە لێدوانێکى تایبەت بە "ناس کورد" ى ڕاگەیاند "ئەو کوژارەوە هاوڵاتى ڕۆژهەڵاتى کوردستانە پیشەى پاسەوان بووە لە یەکێک لە گەنجینەکانى هوانە، ڕۆژى چوارشەممە تەقەى لێ دەکرێت و فیشەکێکى بەر دەکەوێت هەر بەو هۆیەوە گیان لە دەست دەدات".

 

وتەبێژەکەى پۆلیس ڕونیکردەوە "ئەو کوژراوە ناوى ڕێبین ڕەحیمە و لە دایک بووى 1972 و خێزاندارە".

 

وتیشى "دواى تەواو بوونى مەراسیمى پرسەکەى وتە لە هاوسەرەکەى وەردەگیرێت".