ناس كورد-
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق ڕایگەیاند، ژماره‌ی توشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو، ڕووی لەهەڵکشانێکی مەترسیدار کردووە، هۆشداریشدا لە ئه‌گه‌ری سەپاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی ته‌واوه‌تی، ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه به‌م شێوه‌ی ئێستا به‌رده‌وام بێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
وەزارەتەکە (14ی تەموزی 2021) له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاوی کردەوە "لەماوەی ڕابردوودا بە بەردەوامی هاوڵاتیانمان ئاگادارکردووەتەوە لە مەترسی شەپۆلی سێهەمی ڤایرۆسی کۆرۆنا و داوامان لێکردوون ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە پەتاکە بەهەند وەربگرن و په‌له بكه‌ن له‌به‌كارهێنانی ڤاكسین".
لەڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە "داوا له‌سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كان و ناوه‌نده كۆمه‌ڵایه‌تی و ڕۆشنبیری و ئه‌كادیمیه‌كان ده‌كه‌ن، هانی هاوڵاتیان بده‌ن پابه‌ندبن به رێكاره‌كانی خۆپارێزی، داواش له وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه حكومی و تایبه‌ته‌كان ده‌كه‌ن، به‌دواداچون بكه‌ن بۆ پابه‌ندكردنی كارمه‌نده‌كانیان، هه‌روه‌ها پێویسته له‌سه‌ر ناوه‌نده ئاینیه‌كانیش، هاوڵاتیان هان بده‌ن له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی رێكاره‌كانی خۆپارێزی".
ئەوەش خراوەتە ڕوو "پێدەچێت ژماره‌یه‌ك بڕیاری قورس بدەین بۆ ڕێگرتن لە هەڵکشانی زیاتری توشبووانی نەخۆشییەکە، ئه‌گه‌ر هاتوو چەماوەی توشبوون به‌و شێوه‌ی ئێستا روو لە بەرزی بکات، یه‌كێك لەو ڕاسپاردە و بڕیارانەی کەپێشنیار کراوە، سەپاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی ته‌واوه‌تی و داخستنی ده‌روازه سنورییه‌كانه".
ئەمڕۆ( چوارشەممە 14ی تەموزی 2021) وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، له 24 كاتژمێری رابردودا نۆهەزارو 635 توشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون وكۆی گشتی توشبووان گه‌یشته ملیۆنێك و457 هەزارو 192 کەس".
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، "پێنج هه‌زار و 813 توشبووی كۆرۆناش چاكبونه‌ته‌وه، 47 توشبووی كۆرۆنا گیانیلەدەستداوە کەپێنج توشبوویان له‌هەرێمی کوردستان بوون".
ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی عێراق لە کاتێکدایە کە دوێنێی( سێشەممە 13ی تەموزی 2021) رێکخراوی تەندروستیی جیهانی هۆشداریدا لەبارەی جۆرێکی دیکەی کۆرۆنای گۆڕاوەوە کە ''کوشندەتر دەبێت'' لەدەلتا و ناوی "لامبدا"ی لێنراوە، کە لە 70%ـی تووشبووانی لە چیلی و ئەرجەنتین تووشی ئەو جۆرە گۆڕاوەی کۆرۆنا بوون، تاوەکو ئێستاش لە 29 وڵاتیش بڵاوبووەتەوە".