ناس کورد-
وەزیرێکى حکومەتى هەرێم رایگەیاند، دواخستنى کۆبوونەوەى ئەنجومەنى وەزیران بەهۆى پشووەوە بووە، نەک بەهۆى کێشە ناوخۆییەکانى یەکێتییەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
کوێستان محەمەد وەزیرى کاروکاروبارى کۆمەڵایەتى حکومەتى هەرێم ئەمڕۆ چوارشەممە بە "ناس کورد" ى راگەیاند، بەهۆى ئەوەى ئەمڕۆ بە پشووى فەرمى دیاریکراوە کۆبوونەوەى ئەنجومەنى وەزیران ئەنجام نەدراوە و پەیوەندى بەهۆکارى دیکەوە نییە.
هەروەها رەتیکردەوە دواخستنى کۆبوونەوەکە پەیوەندى هەبێت بە کێشە ناوخۆییەکانى یەکێتییەوە.
هەفتانە ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان رۆژانى چوارشەممان کۆدەبێتەوە بۆ تاوتوێکردنى پرسە پەیوەندیدارەکانى پەیوەست بە حکومەت بەتایبەتى دۆخى دارایی.