گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پڕۆژەی هێڵی شەمەندەفەرى هەرێم دەچێتە قۆناغى نەخشەکێشانەوە

2021.07.14 - 13:08
App store icon Play store icon Play store icon
پڕۆژەی هێڵی شەمەندەفەرى هەرێم دەچێتە قۆناغى نەخشەکێشانەوە

 

ناس کورد-

 

وەزارەتى ئاوەدانکردنەوەى هەرێم رایگەیاند، بۆ گفتوگۆی دیزاینی هێڵی شەمەندەفەر وەزیری ئاوەدانکردنەوە لەگەڵ کۆمپانیایەکى ئەڵمانی کۆدەبێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى وەزارەتەکە کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، ئەمڕۆ چوارشەممە کاتژمێر (2) بەکاتی بەرلین، دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن لەگەڵ بەرپرسانی کۆمپانیای (deutsche bahn )ی ئەڵمانی کۆدەبێتەوە بەمەبەستی گفتوگۆکردن سەبارەت بە دیزاینکردنی پڕۆژەی هێڵی شەمەندەفەر لە هەرێمی کودستان.

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ بەئەنجام گەیاندنی پڕۆژەی هێڵی شەمەندەفەر لە هەرێمی کوردستان، لە سەردانێکی فەرمیدا وەفدێکی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن بە سەرۆکایەتی وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن گەیشتنە وڵاتی ئەڵمانیا.

 

وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن پێشتر رایگەیاندبوو؛ ئەو بەرنامەیەی دانراوە لە چوارچێوەی کاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە بۆ چوار ساڵی تەمەنی خۆی لە کابینەی نۆیەمدا، بەو ئاراستەیەیە کە پڕۆژەی هێڵی ئاسن بخاتە بواری جێبەجێکردنەوە، لەوروەوە "هەنگاوی گرنگ" نراوە.

 

بەپێی پلانى وەزارەتى ئاوەدانکردنەوە،  هێڵی شەمەندەفەر هەمووشارەکان دەگرێتەوە و درێژییەکەی 915 کیلۆمەترە، بریارە لە قۆناغی یەکەمدا 620 کیلۆمەتر لە هێڵەکە تەواو بکرێت  و لە قۆناغی دووەمدا 135 کیلۆمەترو لە قۆناغی سێهمیشدا 160 کیلۆمەتر، تێچووی پرۆژەکەش بە ملیارێک دۆلار دەخەمڵێنرێت.