ناس کورد-
هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند، حزب دەسەڵاتی لە حکومەتی زیاتر و هەرێمی کوردستان بووەتە شاری حبیزبستان.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە وتارێکدا لە کۆنفرانسى نێو دەوڵەتى ڕێفۆرم و گۆڕانکارى لەلایەن زانکۆى گەشەپێدانى مرۆییەوە ئەمڕۆ چوارشەممە (14ى تەموزى 2021) ڕێکخراوە، هەڤاڵ ئەبوبەکر ڕایگەیاند، "لە ڕابردوودا مۆدیلى شەڕى ناوخۆ هەبووە کە لەشەستەکانەوە تا ڕێکەوتنى ستراتیژى درێژ بووەتەوە و هیچ ئەنجامێکى باشى لێنەکەوتووەتەوە ماڵوێرانى و براکوژى نەبێت"
وتیشى، "لە ڕێککەوتنى ستراتیژى نێوان یەکێتى و پارتیشەوە تەسلیم بوونى ئیرادە و داهات و دەسەڵات و سەرچاوەکان هەبووە و ئەمەشى لێ بەرهەمهێناوە کە دڵخوازى هیچ کەسێک نییە".
لەسەر دۆخى سنورى پارێزگاکەى هەڤاڵ ئەبوبەکر وتى، "ئەوەى ئێمە لە ئیدارەى سلێمانى کارى لەسەر دەکەین نە تەسلیم بوونە و نە شەڕى براکوژییە".
پارێزگارى سلێمانى دەشڵێت، "پێمانوایە بە حکومڕانێکى مۆدێل مەدەنیى کە لەسەر بنەماى هاوڵاتى بوون دروست بووبێت دەتوانین کێبڕکێ لەگەڵ عێراقدا بکەین".