ناس کورد-
تەندروستیی سلێمانى هۆشداری دەدات لە پڕبوونى نەخۆشخانەکان بەهۆى شەپۆلێکى نوێی کۆرۆناوە کە خێراتر بڵاودەبێتەوە و جەخت لە توندکردنەوەى ڕێوشوێنەکان دەکاتەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەى.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
یاد نەقشبەندی، وتەبێژی تەندروستیی سلێمانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ "دەنگى ئەمریکا" ڕایگەیاند، ڕه‌نگه بەهۆى ئه‌م شهپولهوە جارێکی تر ژماره‌کان یاخود توشبووان هه‌ڵکشان به‌خۆیه‌وه ببینێته‌وه.
جەختیشیکردەوە، پێویسته جارێکی تر ڕێکاره‌کانی خۆپارێزی و تاکپارێزی توند بکرێته‌وه و هاوڵاتیان زیاتر پابه‌ندبن، چونکه له‌ئەمساڵدا بۆیه‌که‌مجاره به‌و شێوازه جارێکی تر ژماره‌ی توشبوان هه‌ڵبکشێته‌وه.
نەقشبەندى وتیشى، "ئاماره‌کانی توشبووان بە کۆرۆنا ئه‌گه‌ر به‌مشێوازه بێت جارێکی تر نه‌خۆشخانه‌کان پڕده‌بنه‌وه، پێشبینی ده‌کرێت ئه‌و شه‌پۆله نوێیه‌ی کۆرۆنا کە هه‌یه 100% هه‌رێم و پارێزگای سلێمانی لێی بێ بەش نابێت".
"ده‌توانرێت پێی بوترێت ئه‌مه سه‌ره‌تای شه‌پۆلێکی نوێیه، ئەگەر ڕێنماییه‌کانی خۆپارێزی و تاکپارێزی جێبه‌جێ نه‌کرێت و به‌دواداچوونیش نه‌کرێت بۆ جێبه‌جێکردنی بێگومان ئه‌وه جارێکی تر هه‌ڵکشانی خێرا ڕووده‌داته‌وه".
دەربارەی بوونی جۆرە گۆڕاوە نوێیەکەی کۆرۆنا (دەلتا) یاد نەقشبەندی دەڵێت، "بەگشتی حاڵه‌تمان هه‌یه بهگومانیین لێی، بەڵام ئه‌گه‌ر ئێستاش حاڵه‌ت نه‌بێت له‌داهاتوودا حاڵه‌ت هه‌رده‌بێت".
هەروەها دەربارەی دۆخی نەخۆشخانەکانی سلێمانی، وتەبێژی تەندروستی سلێمانی وتی "تائێستا دۆخه‌که هێوره، ئاماره‌کان به‌شێوه‌یه‌کی ئاسۆیی ڕۆیشتووه، هێشتا ئێمه توانای وه‌رگرتنی زیاتری نه‌خۆشمان هه‌یه".