گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

جارێکیتر شەڕ لە چۆمان ڕوویدا و قوربانی لێکەوتەوە

2021.07.13 - 22:34
App store icon Play store icon Play store icon
جارێکیتر شەڕ لە چۆمان ڕوویدا و قوربانی لێکەوتەوە

 ناس کورد-

لەدوای ڕووداوی شەڕەکەی دوێنێی قەزای چۆمان، ئەمشەویش شەڕ ڕوویدایەوە و دوو کەس برینداربوون، قائیمقامی قەزاکەش دەڵێت، شەڕەکەی ئەمشەو لەنێو بەرەکەییەکان خۆیاندا بووە و شەڕە گەورەکە کۆنتڕۆڵ کراوە و هێزێکی زۆر لەو ناوچەیە بڵاوەی پێکراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

درەنگانی شەوی ڕابردوو لە شەڕی نێوان خەڵکی چەند گوندێکی سنوری قەزای چۆمان و مەڕدارە بەرەکەییەکاندا کەسێک کوژرا و کەسێکی دیکەش برینداربوو، ئەمشەویش لە شەڕێکی دیکەدا دوو کەس برینداربوون.

 

سوارە ئەکرەم، قائیمقامی قەزای چۆمان بە "ناس کورد"ی وت، "شەڕەکەی ئەمشەو لەنێوان چەند کەسێکی نێو بەرەکەییەکاندا بووە و لەنێو خۆیاندا بووەتە شەڕیان و بەهۆیەوە دوو کەس برینداربوون."

 

وتیشی، "دۆخی بریندارەکان باشە و تائێستا هۆکاری ڕووداوەکە دیارنییە."

 

قائیمقامی قەزای چۆمان باسی لەوەشکرد، "شەڕە گەورەکەی دوێنێ کۆنتڕۆڵ کراوە و هێزێکی زیاتر لە ناوچەکە بڵاوەی پێکراوە و دۆخەکە لەژێر کۆنتڕۆڵ دایە."

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "لەئێستادا هێزە ئەمنییەکان و دادگا لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەکەن بۆ دەستگیرکردنی تەواوی تۆمەتباران و کپکردنەوەی گرژییەکان بە یاسا."