گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تەقینەوەیەک لە حوسەینیەکی بەغدا ڕوویدا

2019.06.21 - 14:26
تەقینەوەیەک لە حوسەینیەکی بەغدا ڕوویدا
ناس کورد تەقینەوەیەک لە گەڕەکێکی ڕۆژهەڵاتی بەغدا حوسەینیەکی کردە ئامانج و بەهۆیەوە ژمارەیەک هاوڵاتی کوژران و برینداربوون. . دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 21ی حوزەیرانی 2019، تەقینەوەیەک لە گەڕەکی بەلەدیات لە ڕۆژهەڵاتی بەغدا حوسەینیەکی شیعەکانی کردە ئامانج و بەهۆیەوە 27 کەس کوژران و برینداربوون. . ژمارەیەک میدیای عێراق بڵاویانکردەوە، تەقینەوەکە خۆ کوژی بووە و بەهۆیەوە نزیکەی 40 کەس بوونەتە قوربانی بەڵام ڕۆیتەرز لە زاری چەند سەرچاوەیەکەوە بڵآویکردەوە 27 کەس لە تەقینەوەکەدا کوژران و بریندار بوون. . تەقینەوەکە نوێژ خوێنانی حوسەینیەکەی کردووەتە ئامانج، هێشتا وەزارەتی تەندروستی عێراق و پۆلیسی بەغدا زانیارییان لەسەر تەقینەوەکە نەداوە. .