ناس کورد-
لەسلێمانى لە سەرەى وەرگرتنى مووچەدا خانەنشینێک لەهۆش خۆى چوو و گیانى لەدەستدا، بە وتەى چەند شایەتحاڵێک ئەو خانەشینە بەهۆى گەرماوە لەهۆشى خۆى چووە و گیانى لەدەست داوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سامان نادر بەرێوەبەرى سەنتەرى فریاکەوتنى سلێمانى بە "ناس کورد" ى راگەیاند، خانەنشینێک بەناوى حسێن محەمەد ئەمین تەمەن 75 ساڵ لەنۆرەى وەرگرتنى موچەدا گیانى لەدەستداوە.
وتیشى تەرمەکەى رەوانەى پزیشکى داد کراوە.