ناس کورد-
سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان پەیامێکى لەبارەى روداوى سوتانى نەخۆشخانەکەى شارى زیقار بڵاوکردەوە و ئامادەیى هەرێمى نیشاندا بۆ هەموو هاوکارییەک.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
مەسرور بارزانى (13ى تەموزى 2021) لە میانەى بڵاوکردنەوەى تویتێکدا سه‌ره‌خۆشی له كه‌سوكاری قوربانیانی كاره‌ساته‌كه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی "حوسێن"ی شاری زیقار كرد.
بارزانى ئاماژەى بەوە کردووە کە هەرێمى کوردستان بۆ هەموو هاوکارییەک لەو بارەیەوە ئامادەیە و وەزیرى تەندروستى بۆ پێشکەش کردنى هاوکارى پزیشکى راسپێردراوە.
پەیامەکە لە کاتێکدایە کە شەوی ڕابردوو ئاگر له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌توشبوانی كۆرۆنا له‌پارێزگای زیقاڕ كه‌وته‌وه و بە هۆیەوە دەیان کەس گیانیان لەدەستدا و بریندار بوون و نه‌خۆشخانه‌کە زیاتر له 50 توشبووی كۆرۆنای تێدا بووە و تاوه‌كو ئێستا هۆكاری كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه نه‌زانراوه.