ناس کورد-
بەڕێوەبەرى بەڕێوەبەرایەتى توندوتیژى دژى ئافرەتان لە هەولێر رایگەیاند، ئەو پیاوەى دوو شەو لەمەوبەر کچێکى خۆى لەسەر کێشەى خێزانى کوشت هەڵهاتووە و تا ئێستا دەستگیرنەکراوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
فەرمان محەمەد ئەمڕۆ سێشەممە بە "ناس کورد" ى راگەیاند، بەپێی بەدواداچونەکانیان کوشتنى ئەو کچە لەلایەن باوکییەوە لەسەر کێشەى خێزانى بووە.
وتیشى "لەدواى رووداوەکەوە باوکى هەڵهاتووە و دەستگیرنەکراوە، پۆلیس سەرقاڵى دیاریکردنى شوێنەکەیەتى بۆ دەستگیرکردنى".
بەپێی راگەیەنراوێکى پۆلیسى هەولێر کە رۆژى دووشەممە بڵاویکردەوە، ئەو کچە کە ناوی (ا .ر.ح) ە لە گەرەکی گەلاوێژی شاری ھەولێر لەلایەن باوکیەوە لەسەر کێشەی خێزانی کوژراوە.