ناس کورد-
بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لەنەخۆشخانەکەی پارێزگای زیقار لەباشوری عێراق، سەرۆک وەزیرانی عێراق فەرمانی کرد بەدورخستنەوە و ڕاگرتنی هەریەکە لە بەڕێوەبەری تەندروستی شارەکە و بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانی و بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فێرکاری پارێزگاکە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
نوسینگەی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق (13ی تەموزی 2021) لە ڕاگەیەندراوێکدا کەوێنەیەکی دەست "ناس کورد " کەوتووە ڕایگەیاند "لە کۆبوونەوەیەکی بەپەلەدا سەرۆک وەزیران فەرمانی کرد "هەریەکە لەسەدام تەویل، بەڕێوەیەری گشتی تەندروستیی پارێزگای زیقار،عەمید سەلاح حەسناوی، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانی و مەیسم محەمەد، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فێرکاری شاری زیقار، دوربخرێنەوە لە پۆستەکانیان و تا تەواوبوونی لێکۆڵینەوەکان دەست بەسەر بکرێن".
ئەوە لەکاتێکدایە کەهەردوای رووداوەکە مسته‌فا كازمی، به‌په‌له سه‌ردانی زیقاڕی كرد به‌مه‌به‌ستی له‌نزیكه‌وه به‌دواداچون بۆ رووداوه‌کە و رایگه‌یاند، لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌کە پێكده‌هێنن.
پارێزگای زیقاڕیش باری نائاسایی راگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه كرد "سه‌رجه‌م تیمه ته‌ندروستیه‌كان له‌ئه‌ركدا ده‌بن بۆ بەهاناچوونی بریندارانی رووداوەکە".
شەوی ڕابردوو ئاگر له‌نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌توشبوانی كۆرۆنا له‌پارێزگای زیقاڕ كه‌وته‌وه و بەهۆیەوە دەیان کەس گیانیان لەدەستدا و برینداربوون و نه‌خۆشخانه‌کە زیاتر له 50 توشبووی كۆرۆنای تێدا بووە و تاوه‌كو ئێستا هۆكاری كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه نه‌زانراوه".