ناس کورد-
وتەبێژى کارەباى هەرێم چوار ڕێگا ئاشکرا دەکات کە لە لەرێگەیەوە دەتوانرێت 24 کاتژمێر کارەبا بدرێتە هاوڵاتییان.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئومێد ئەحمەد، وتەبێژى وەزارەتى کارەباى حکومەتى هەرێم (12ى تەموزى 2021) بە "ناس کورد"ى ڕاگەیاند، "یەکێک لە ڕێگاکانى گرتوومانەتە بەر پێوەرى زیرەکە کەنیوەى تەواو بووە".
وتیشى، "ئامانجى سەرەکى پێوەرى زیرەک کۆنتڕۆڵکردنى خواستى کارەبایە، نەهێشتنى سەرپێچییەکانە هەروەها بەرزکردنەوەى ئاستى خزمەتگوزارییە".
ئومێد ئەحمەد باسى لەوەشکرد، رێگەیەکى دیکە گەیاندنى بەرهەمهێنانى غازە بە دهۆک هەرچەندە تائێستا نەگەیشتووە.
وتەبێژى وەزارەتى کارەبا بە ئەلیکترۆنکردنى سیستمى کارەباى وەک هەوڵێکى تر‌ى باش کردنى کارەبا ناوبرد.
ڕوونیشیکردووە، "جێبەجێکردنى ماستەرپلانى وەزارەت و بەکارهێنانى وزەى خۆر لە داهاتوودا نزیکمان دەکاتەوە لە دابەشکردنى 24 کاتژمێر کارەبا بە هاوڵاتیان".
ئەمڕۆ وەزیری کارەبای هەرێمی کوردستان وادەی چارەسەرکردنی کێشەکانی کارەبا و پێدانی کارەبای 24 کاتژمێریی ئاشکراکرد کە ساڵی 2023یە و ڕاشیگەیاند، ئەوان ناڵێن هاووڵاتیان سەرجەم قەرزی کارەبا بدەنەوە، ئەگەر هەر %50-شی بدەنەوە هاوکار دەبێت بۆ وەزارەتەکەیان، دەشڵێت، ئەگەر هاووڵاتیان گلەییان هەبێت، ئەوانیش گلەییان لە هاووڵاتیان هەیە.
کەمال محەمەد ساڵح وەزیری کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان لەم وتووێژەدا دەڵێت" لەم کابینەیەدا سێ کاتژمێر کارەبامان زیادکردووە، دەشڵێت" نزیکەی تریلیۆنێک و 298 ملیار دینار قه‌رزی کاره‌با لای هاوڵاتیانه به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌و هاوکاریه هه‌بێت (هاوڵاتییان پارەی قەرزی کارەبا بدەن) سوته‌مه‌نی به‌رده‌ست هه‌بێت ئیتر ئێمه هیچ کێشه‌ی به‌رهه‌م هێنانی کاره‌بامان نییه، هەروەها وتیشی" ئێمه ناڵێین هاوڵاتییان لە 100% پارەی قەرزی کارەبا بده‌ن به‌ڵام با 50% پسوڵه‌ی کاره‌بای خۆی بدات هه‌تا یارمه‌تیه‌ک و شتێک له‌به‌رده‌م وه‌زاره‌ت هه‌بێت بتوانێت خزمه‌تی زیاتر به هاوڵاتی پێشکه‌ش بکات."