گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی نوێ

چەند کەسێک لە دۆسیەى خنکاندنى جوانڕۆى باڵەبان ’’دەستگیرکراون’’

2021.07.12 - 18:28
App store icon Play store icon Play store icon
چەند کەسێک لە دۆسیەى خنکاندنى جوانڕۆى باڵەبان ’’دەستگیرکراون’’

ناس کورد-

سەرچاوەیەکی ئاگادار رایگەیاند، چەند کەسێک لەسەر دۆسیەى خنکاندنى جوانڕۆى باڵەبان دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوە لە کەیسەکە بەردەوامە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەرەبەیانى 22ى حوزەیرانى 2021، تەرمى هونەرمەند جوانڕۆى باڵەبان کە ئەندامى تیپی جوقی سەربازی وەزارەتی پێشمەرگە بوو لە سنورى هەولێر بەخنکێنراوى دۆزرایەوە و تائێستا هۆکارى خنکاندنى لەلایەن پۆلیسەوە ئاشکرانەکراوە.

 

حاجى لەتیف، خزمى نزیکى جوانڕۆ ئەمڕۆ دووشەممە (12ى تەموزى 2021) بە "ناس کورد"ى ڕاگەیاند، "وەزارەتى پێشمەرگە پێیانووتین ئەوان بە دواى دۆسیەى کوشتنەکەدا دەچن، تائێستاش هیچى نوێ یان پێ نەوتوین."

 

هونەرمەند جوانڕۆی باڵەبان ئەندامی لقی سلێمانی سەندیکای ھونەرمەندانی کوردستان و کۆمەڵەی ھونەری میللی کوردستان و تیپی جوقی سەربازی وەزارەتی پێشمەرگە بوو.

 

سەرچاوەیەک لە وەزارەتى پێشمەرگە بە "ناس کورد"ى وت، "لەسەر دۆسیەکەى جوانڕۆى باڵەبان خەڵک دەست بەسەر کراوە"، بەبێ ئەوەى هیچ زانیارییەکى زیاتر بدات.

 

ناس کورد چەند جارێک پەیوەندى بە پۆلیسى هەولێرەوە کرد، بەڵام وەڵامى پەیوەندییەکانیان نەدایەوە.

 

زیاتر بخوێنەوە: لەدوای تەلەفۆنێک جوانڕۆی باڵەبان ڕۆشت و ئیتر نەگەڕایەوە

 

هۆگر عەزیز وتەبێژى پۆلیسى هەولێر 22ى حوزەیرانى 2021 بە "ناس کورد"ى ڕاگەیاند، کاتژمێر پێنجى بەرەبەیانى 22ى حوزەیران تەرمى ئەو هونەرمەندە لەگوندى پەلکەڕەش سەر بە ناحیەى دێگەڵە دۆزراوەتەوە کە خنکێنرابوو.

 

جوانڕۆ خێزاندارە و خاوەنى سێ کچ و کوڕێکە، حوزەیرانى 2021 وەک هەر سەردانێکى دیکەى ئاسایی لە سلێمانییەوە بەرەو هەولێر بەڕێکەوت بۆ ئەوەى بچێت بۆ دەوامە فەرمییەکەى لەتیپى جوقى سەربازى سەر بە وەزارەتى پێشمەرگە و بەڵێنی دا دوو ڕۆژى تر بگەڕێتەوە، بەڵام پێش تەوابوونى دەوامەکەى خنکێنرا و تەرمەکەى گەڕێنرایەوە.

 

تەرمى جوانڕۆ بەرەبەیانى سێشەممە 22ى حوزەیران دواى شەوێک لە دیارنەمانى بەدەستبەستراویی لە نزیک گوندی (پەلکەڕەش) کە دەکەوێتە نێوان کەسنەزان و دێگەڵە دۆزرایەوە.

 

دواى دۆزینەوەى تەرمەکە وەزارەتى پێشمەرگە لەراگەیەنراوێکدا لەبارەى رووداوەکەوە رایگەیاند، بەدواداچوون و رێوشوێنی پێویستی لەسەر ئەو تاوانە گرتووەتەبەر و لەئێستادا لەلایەن پۆلیسەوە دۆسیەی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوەو چاوەڕێی دەرئەنجامی لێکۆڵینەوەکانن.