ناس کورد-
دەستەى کەشناسى عێراق پێشبینیەکانى لەبارەى کەشوهەواى چەند ڕۆژى داهاتووەوە ئاشکرا کرد، بەو پێیەش پلەکانى گەرما لەدوو ڕۆژى داهاتوودا کەمێک دادەبەزن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
دەستەکە (12ى تەموزى 2021) ڕایگەیاند، کەشوهەوا بۆ ڕۆژى سێشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانى گەرماش کەمێک دادەبەزێت و (با)ى باکووری خۆرئاواش مامناوەندە بەخێرایى نێوان (30 - 40) کیلۆمەترە و ئاستى بینینش دەگاتە نێوان (5 - 7) کیلۆمەتر.
ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، کەشوهەوا بۆ ڕۆژى چوارشەممە ئاسمان ساماڵ و پلەکانى گەرما نزیک لەڕۆژى پێشوو دەبێت ئاڕاستەى (با)ى باکوورى خۆرئاواش خێراییەکەى مامناوەند دەبێت لەنێوان (10 - 20) کیلۆمەتر.
بەپێى پێشبنیەکانى دەستەى کەشناسى عێراق، کەشوهەوا بۆ ڕۆژى پێنجشەممەى داهاتوو کەمێک پلەکانى گەرما بەرز دەبێتەوە.
هەر بەپێى پێشبینیەکانى ئەو دەزگا تایبەتمەندەى عێراق پلەکانى گەرما لەشارەکانى هەرێم بۆ سبەینێ (13ى تەموزى 2021) بەم شێوەیەى لاى خوارەوە دەبێت:
پارێزگاى دهۆک ( 42)پلەى سیلیزى.