ناس کورد-
وەزارەتی تەندروستیی هەرێم هۆشداری دەدات لە هەڵکشانێکی مەترسیداری کۆرۆنا و دەڵێت، لەئێستادا ژمارەیەک گومانلکراوانی حالەتی ڤایرۆسی کۆڕۆنای هندی ناسراو بە دێلتا لە کوردستان هەیە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی تەندروستیی هەرێم (دووشەممە 12ی تەموزی 2021) ڕایگەیاند، " لەمساڵدا لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوو زۆرترین ژمارەی تووشبوون بە فایرۆسی کۆڕۆنا تۆمارکرا."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "نیشاندەرەکان باش نین و پێشبینی هەڵکشانێکی دیکەی مەترسیدار دەکەین."
ئەوەشی خستووەتەڕوو، "لە ئێستادا ژمارەیەک گومانلکراوانی حالەتی ڤایرۆسی کۆڕۆنای هندی ناسراو بە دێلتا لە کوردستان هەیە."