گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

ڕاگەیەنراوێک لە لاهور شێخ جەنگییەوە

2021.07.12 - 15:11
App store icon Play store icon Play store icon
ڕاگەیەنراوێک لە لاهور شێخ جەنگییەوە

ناس کورد-

لاهور شێخ جەنگی لەگەڵ حەیدەر عەبادی، سەرۆکی هاوپەیمانیی نەسر کۆبووەوە و وەک هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان خۆی ناساند و ڕایگەیاند،  هاوڕا بوون لەسەر مامەڵەکردنێکی حەکیمانە لەسەر ئەو "پیلانگێڕییە ناوخۆیی و دەرەکیانەی کە ڕووبەڕووی هەرێمی کوردستان و یەکێتیی بووەتەوە".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لە ڕاگەیەنراوێکدا لاهور شێخ جەنگی (دووشەممە 12ی تەموزی 2021) ڕایگەیاند، "ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی پێشوازیمان کرد لە حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراق و سەرۆکی هاوپەیمانیی نەسر و لە دیدارێکدا گفتوگۆمان کرد دەربارەی بارودۆخی سیاسی و ئابووری و ئەمنیی عێراق و هەرێمی کوردستان و پرسی هەڵبژاردنەکانی داهاتوو."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "جەختمانکردەوە لەسەر پێویستیی چڕکردنەوەی هەوڵی سەرجەم لایەنە کوردستانی و عێراقییەکان و گرتنەبەری دیالۆگی جدی بە ئامانجی گەیشتن بە دیدی هاوبەش بۆ چارەسەری ڕاستەقینەی کێشەکان و زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییەکان و هێنانەدی یەکڕیزیی نیشتمانی لەسەر کۆی مەسەلە هەستیار و چارەنووسسازەکان کە وڵات لە هەموو کێشە و دووبەرەکی و پەرتبوونێک دەپارێزێت و ئارامی و خۆشگوزەرانی و سەقامگیری بۆ ھاووڵاتیانی عێراق و کوردستان دەهێنێتەدی."

 

لاهور شێخ جەنگی ئەوەشی خستووەتەڕوو، "هاوڕا بووین لەسەر مامەڵەکردنێکی حەکیمانە لەسەر ئەو پیلانگێڕییە ناوخۆیی و دەرەکیانەی کە ڕووبەڕووی هەرێمی کوردستان و یەکێتیی بووەتەوە، سوپاسی پشتیوانی و هەڵوێستە واقیعییەکانی بەڕێز عەبادی دەکەین بۆ ئەو پێشهاتە نوێیانە، دڵنیامان کردەوە کە پاراستنی یەکێتیی لای ئێمە لە ڕیزی پێشەوەیە."

 

باسی لەوەشکردووە، "ئاماژەمان بە کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ کرد، وەک هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەڵوێستی حزبەکەم دووپات کردەوە بۆ بە بەردەوامی گفتوگۆکان و پەنابردنە بەر دەستوور و پابەندبونی هەردوولا بە ڕێککەوتنەکانی نێوانیان و لە پێناو چارەسەرکردنی ڕیشەیی کێشە هەڵپەسێردراوەکان و دابینکردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان و مووچەی مووچەخۆران."

 

جەختیشیکردووەتەوە، "باسمان لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کرد و بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەردمان لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا بە گرنگ زانی بۆ سەرکەوتنی پرۆسەکە و ئەنجامدانی چاکسازیی و گۆڕانکاریی لە وڵاتدا."

 

May be an image of 2 people and people sittingMay be an image of 2 people, people standing and suit

May be an image of 1 person, standing and indoor