گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

وەزارەتی پێشمەرگە پلانی پێکهێنانی هێزێک ئاشکرا دەکات

2021.07.12 - 13:29
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتی پێشمەرگە پلانی پێکهێنانی هێزێک ئاشکرا دەکات

ناس کورد-

وەزارەتی پێشمەرگە ئاشکرایکرد، پلانێکی هاوبەش لە نێوان حکومەتی هەرێم و عێراقدا هەیە بۆ پێکهێنانی هێزێکی هاوبەش بەمەبەستی  ڕاوەدوونانی پاشماوەکانی چەکدارانی داعش لەناوچە کێشە لەسەرەکان و پاراستنی ئەو ناوچانە لە کردەوە تیرۆرستییەکان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عوسمان محەمەد، بەرپرسی ڕاگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە ( 12ی تەموزی 2021) لەلێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی فەرمیی عێراق ڕایگەیاند، " هەماهەنگی نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق بەردەوامە، ناوەندەکانی هەماهەنگیی نێوان هەردوولا لەناوچە کێشە لەسەرەکان دەستیان بەکارەکانیان کردووە و زانیارییەکان بەشێوەیەکی ڕۆژانە لە نێوان هەردوولادا ئاڵۆگۆڕ دەکرێن".

 

وتیشی، "لەئێستادا ناوەندەکانی هەماهەنگی هاوبەشی نێوان هێزەکانیی پێشمەرگە و سوپای عێراق دەست بەکارن لە هەریەکە لەناوچەکانی دیالە، کەرکوک، مەخمور و  موسل، هاوکات ناوەندی هەماهەنگی باڵاش پێکهێنراوە لە هەریەکە لە شارەکانی هەولێر و بەغدا".

 

وتەکانی بەرپرسی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پێشمەرگە لەکاتێکدایە کە دوو ڕۆژ لەمەوبەر دیڤ ولیامز، فەرماندەی ناوەندی هەماهەنگیی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراق و سوریا ڕایگەیاند، " پلانیان هەیە لە داهاتوویەکی نزیکدا ژمارەیەک لیوای هاوبەش لە نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق دروست بکەن بۆ پاراستنی ناوچە کێشە لەسەرەکان و ڕاوەدوونانی چەکدارانیی داعش لەو ناوچانە".