گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

ڕۆژنامەنووسێکى ڕفێنراوى عێراق چیرۆکى ئازار و ئەشکەنجەى بەدەستى گروپە چەکدارەکان دەگێڕێتەوە

2021.07.12 - 12:38
App store icon Play store icon Play store icon
ڕۆژنامەنووسێکى ڕفێنراوى عێراق چیرۆکى ئازار و ئەشکەنجەى بەدەستى گروپە چەکدارەکان دەگێڕێتەوە

ناس کورد- 

ئەو ڕۆژنامەنووس و چالاکوانەى عێراق کە چەند ڕۆژێک پێش ئێستا لەدەستى گروپە چەکدارەکان ئازاد کرا رایگەیاند، بەدەستى ڕفێنەرانى دووچارى ئازار و ئەشکەنجە بووەتەوە و دواى جێگیربوونى دۆخى تەندروستیشى کۆڵ لەدژایەتى کردنى گروپەکان نادات.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەلى مەکدام (12ى تەموزى 2021) بە کەناڵى (العربية)ى وتووە "بەردەوام دەبم لەدژى میلیشیاکان و لەنوسینیش لەدژیان کۆڵ نادەم". 

 

مەکدام وتوشیەتى، ئازار و ئەشکەنجەیان زۆر داوە، لەپشت و پێیەکان و سنگى و ئێستا دوچارى تەنگەنەفەسى بووەتەوە و سەر و لوتیشى شکاوە و لێپێچینەوەى لەگەڵدا کراوە لەسەر وتارەکەى لەبارەى ئەو کەسایەتیە ئێرانیانەى کە هەژموونیان بەسەر عێراقەوە هەیە و هەروەها  پەیوەندی بەئەمەریکاوە کردووە.

 

مەکدام دەشڵێت "من هیچ لایەنێک لەئێستادا تۆمەتبار ناکەم بەڵام ئەوە بەرپرسیارێتى هێزە ئەمنیەکانە و گەر تەندروستیشم باش بوو دەستدەکەمەوە بەچالاکییەکانم".

 

لاى خۆشیەوە دایکى ئەو چالاکوانە بەکەناڵەکەى ڕاگەیاندووە، کوڕەکەى هەڕەشەى کوشتنى لێ کراوە بەهۆى نوسینەکانیەوە لەسەر هادى عامرى سەرۆکى هاوپەیمانى فەتح.

 

دایکى مەکدام باسى لەوەش کردووە، لەسەر ئەو هەڕەشانەى لەدژى کوڕەکەى هەیە هێزە ئەمنییەکانى ئاگادار کردووەتەوە بەڵام تا ئێستاش هیچ ئەنجامێکى نەبووە.

 

چەند ڕۆژێک پێش ئێستا مەکدام دواهەمین پۆستى لەتویتەر بڵاوکردەوە و تیایدا ڕەخنەى لەنەبوونى کارەبا گرتبوو، پێشتریش وتارێکى لەبارەى ئەو کەسایەتیانەى ئێران بڵاوکردەوە کە هەژمونیان بەسەر عێراقەوە هەیە، پاش ڕفاندنیشى بۆ ماوەى چەند ڕۆژێک لەلایەن گروپە چەکدارە نەناسراوەکانەوە هێزە عێراقیەکان توانیان ئازادى بکەن.