ناس کورد-
ئەندامێکی کۆمەڵەی گەردوونناسانی تێکساس ڕایگەیاند، بەگوێرەی پێشبینییەکان پێدەچێت پایزی ئەمساڵ لە زۆربەی ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە کوردستانیشەوە نیمچە ووشک بێت و پلەکانی گەرماش چەند پلەیەک لەسەروی پلە ئاساییەکان بن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لوقمان حەوێز، ئەندامی کۆمەڵەی گەردوونناسانی تێکساس (دووشەممە 12ی تەموزی 2021) ڕایگەیاند، "بەپێی پێشهاتەکانی سەنتەری APEC بۆ کەشوهەوا کە بەردەوام ساڵانە پێشبینی ورد بۆ دۆخی کەشوهەوای زۆربەی ناوچەکانی جیهان دەخاتەڕوو، پێدەچێت پایزی ئەمساڵی 2021 لە زۆربەی ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە کوردستانیشەوە نیمچە ووشک بێت."
باسی لەوەشکردووە، "هەر بەگوێرەی ئەو پێشبینییانە پلەکانی گەرماش چەند پلەیەک لەسەروی پلە ئاساییەکان بن بۆ ئەو کاتانەی ساڵ."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "جارێ ڕوون نیە دۆخەکە بۆ مانگەکانی دواتر چۆن دەبێت، بەڵام هیواخوازین دوای ئەوە دۆخەکە هەڵگەڕێتەوە و ڕێژەی دابارین بەرزببێتەوە لە وەرزەکانی زستان و بەهار."