کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد ناوەندی فڕۆکەوانی ئەمریکا، ئاشکرای کردووە، فڕۆکەیەکی مەدەنی لە ساتی خستنە خوارەوەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکەی ئەمریکا لە نزیک ڕوداوەکەوە بووە. . لە کاردانەوەی ئەو ڕوداوەدا، ناوەندی فڕۆکەوانی ئەمریکا، فڕینی هەر جۆرە فڕۆکەیەکی مەدەنی وڵاتەکەی بەسەر ئاسمانی ئاوەکانی ئێران و گەرووی هورموزدا قەدەغە کردووە. . ناوەندی فڕۆکەوانی ئەمریکا ئەوەی ئاشکرا کردووە، فڕۆکە مەدەنیەکە 83 کیلۆمەتر لە شوێنی ڕوداوەکەوە دوور بووە. . هۆکاری دەرکردنی بڕیارەکە بۆ بەرزبوونەوەی ئاستی گرژییەکانی نێوان وڵاتەکەی و ئێران گەڕاندوەتەوە. . هاوکات کۆمپانیای یونایتید ئێرلانیزی ئەمریکا پێش دەرکردنی بڕیارەکە، سەرجەم گەشتەکانی بۆ مۆمبای هندستان هەڵوەشاندەوە بەوپێیەی هێڵێ گەشتەکان دەکەونە سەر ڕێڕەوی ئاوییەکانی ئێران. . پێشترلە ڕووبەڕوو بوونەوە سەربازییەکاندا، چەند جارێک فڕۆکە مەدەنیەکان کراونەتەوە ئامانج. . لە حوزەیرانی 2014، لە کاتی ئاڵۆزییەکانی ئۆکرانیا فڕۆکەیەکی مالیزیا بە 298 سەرنشینەوە لە سەر ئاسمانی ئۆکراین بە موشەکێک خرایە خوارەوە تەواوی سەرنشینەکانی کوژران. . جگە لەوەش لە حوزەیرانی ،1988 فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانی ئێران لە ئاسمانی کەنداوی فارس لە لایەن هێزی دەریایی ئەمریکاوە خرایە خوارەوە و بەهۆیەوە 290 کەس لە سەر نشینەکانی گیانیان لەدەستدا.