ناس کورد-
وەزارەتى دارایى و ئابورى حکومەتى هەرێمى کوردستان وادەى کۆتایهێنان بە دابەشکردنى موچەى فەرمانبەرانى راگەیاند.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
وەزارەتى دارایى و ئابورى رایگەیاند، سبەینێ (سێشەممە، 13ی تەموزی 2021)، كۆتا ڕۆژى دابەشكردنی موچەیە و تیایدا موچەى خانەنشینى شارستانى دابەش دەکرێت.
ئەمە لە کاتێکدا کە ئەمڕۆ (دووشەممە) موچەى هەریەک لە وەزارەتەکانى (کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و رۆشنبیری و لاوان و ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن و سەرۆکایەتی هەرێم و پەرلەمانی كوردستان و ئەنجوومەنی وەزیران و خانەنشینی پێشمەرگە) دابەش دەکرێت.