گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بڕیار بووە بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێرشەکە ئەنجام بدریت

نیویۆرک تایمز: تڕەمپ بڕیاری وەشاندنی گورزێکی سەربازیی بۆ سەر ئێران دەرکرد و پاشگەز بوویەوە

2019.06.21 - 09:43
App store icon Play store icon Play store icon
نیویۆرک تایمز: تڕەمپ بڕیاری وەشاندنی گورزێکی سەربازیی بۆ سەر ئێران دەرکرد و پاشگەز بوویەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- شەوی ڕابردوو، تڕەمپ بڕیاری وەشاندنی گورزێکی سەربازی دژی ئێران دەرکردووە بەڵام دوای چەند کاتژمێرێک لە بڕیارەکەی پاشگەز بووەتەوە. . بە گوێرەی هەواڵێکی ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی، شەوی ڕابردوو 20ی حوزەیرانی 2019، دۆناڵد ترەمپ بڕیاری بۆردومانکردنی چەند ئامانجێکی ئێرانی پەسەندکردووە و دواتر پاشگەز بوەتەوە. . ڕۆژنامەکە، لە زاری ژمارەیەک بەرپرسی کۆشکی سپیەوە بڵاویکردوەتەوە، لە کۆبوونەوەی شەوی ڕابردووی بەرپرسانی باڵای ئەمریکا تڕەمپ بڕیاری وەڵامدانەوەی ئێران بە وەشاندنی گورزێکی سەربازی پەسەند کردووە. . بڕیار وابووە هێرشەکە بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ئەنجام بدرێت و چەند پێگەیەکی سەربازی وەک، بنکە مووشەکیەکان و ڕادارەکان بکرێنە ئامانج، بەڵام پلانەکە لە قۆناغی کۆتاییدا ڕاگیراوە و جێبەجێ نەکراوە. . ڕۆژنامەکە ئاشکرای کردووە، وادەی ئەنجامدانی هێرشەکە کاتەکانی یەکەمی ڕۆژی هەینی بووە، تا هاوڵاتیانی مەدەنی و سوپای ئێران کەمترین زیانی گیانیان پێبگات، لەگەڵ ئەوەشدا تا ئێستا هۆکاری هەڵوەشاندنەوەی گورزە سەربازییەکە دیار نیە. . هەر دوێنێ پێنجشەممە، ترەمپ بە ڕۆژنامەنوسانی ڕاگەیاند بەمزوانە دەزانن کە وەڵامی سەربازی دژی ئێران دەدەنەوە یان نا. . دوێنێ پێنجشەممە 20 حوزەیران، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئەمریکا لە لایەن ئێرانەوە خرایە خوارەوە ئەوەش ئاستی گرژییەکانی ئەو دوو وڵاتەی بەرز کردەوە. .