گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

شێروان شێروانی و چوار چالاکوانی دهۆک به‌ كه‌فاله‌ت ئازادكران

2019.03.10 - 20:04
شێروان شێروانی و چوار چالاکوانی دهۆک به‌ كه‌فاله‌ت ئازادكران

ناس كورد- عه‌مار عه‌زیز

دوای زیاتر له‌ 40 رۆژ له‌ ده‌ستگیركردنی شێروان شێروانی و چوار چالاکوانی شاری دهۆك به‌ كه‌فاله‌ت ئازادكران.


خه‌تاب عومه‌ر سه‌رپه‌رشتیاری گروپی پارێزه‌رانی خۆبه‌خش، له‌ شاری دهۆك به‌ ناس كورد-ی ڕاگه‌یاند: ”ئه‌مرۆ ئێواره‌ كاتژمێر 6، شێروان شێروان، تاكۆر زه‌رده‌شتی، مسته‌فا ساڵح بامه‌رنی، رێكان ره‌شید و ئه‌یاز كه‌ره‌م) به‌كه‌فاله‌ت ئازادكران".


وتیشی: "له‌ رێكه‌وتی 28/1/2019 به‌ بیانووی هه‌وڵدانی ئه‌وان بۆ ئه‌نجامدانی گردبوونه‌وه‌یه‌ك لەسه‌ر به‌رده‌وامی بۆردوومانی فرۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر خاكی هه‌رێم ده‌ستگیركرابوون، ئه‌وانه‌ی لەسه‌ر ئه‌م پرسه‌ ده‌ستگیركرابوون هه‌موویان ئازادكران".


خه‌تاب عومه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد: ”دۆسیه‌کەیان له‌ دادگا ته‌واو نه‌بووه‌، به‌ڵام پێشبینی ده‌كه‌م به‌ یه‌كجاری دۆسیه‌كانیان دابخرێن، چونكه‌ ئه‌مان ته‌نیا هه‌وڵیان دابو گردبونه‌وه‌یه‌ك بكه‌ن به‌ڵام ئه‌نجام نه‌درا".