گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە دواوەی ریزبەندی جیهانیدایە

بۆچی پاسپۆرتی عێراقی لە پاشەكشەدایە؟

2019.02.21 - 19:39
بۆچی پاسپۆرتی عێراقی لە پاشەكشەدایە؟

 

 ناس كورد

توانای گەشتكردنی گەشتێارێك لە وڵاتەكەیەوە بۆ وڵاتێكی دیاریكراو لە وڵاتێكەوە بۆ وڵاتێكی تر بە پێی ئەو ڕەگەزنامەێەی پاسپۆرتەكە هەێەتی دەگوڕیت، لەم روانگەیەشەوە عێراقییەكان گرفتی زۆریان لەكاتی گەشتكردندا بۆ دروست دەبێت بەوپێیەی پاسپۆرتی عێراقی لە ریزبەندی جیهانیدا زۆر لەدواوەیە.

لە عێراقدا كارێكی زۆر قورس و زەحمەتە گەر بتەوێت گەشت بكەێت،  چونكە دەزگای چیهانی تایبەت بە كۆچ بەهاوكاری لەگەڵ فیدراسیۆنی گواستنەوەی ئاسمانی نێودەوڵەتی لە ڕاپورتەكانیاندا هەمیشە ئاماژە بۆ بەهێزی پاسپورت دەكەن تا بتوانێت ئازادانە هەلی گەشتكردنێكی زۆر بۆ هاووڵاتیانی دەستەبەر بكات، ئەمەش لە هەموو پاسپورتێكدا بەدی ناكرێت بۆیە پێویستە پێشوەخت هەوڵی وەرگرتنی " ڤیزا " بدەن ، وەك پاسپۆرتی عیًراقی.

لە دوایەمین پۆلێندا لە سەرەتای كانوونی دووەمی 2019 هەردوو كۆمپانیای ( هینڵی و پارتینرس) كە تایبەتن بە خزمەتگوزارییە ڕاۆێژكاریێەكان، ئاشكرایان كرد كە دەستكراوە بە لێكۆڵینەوەی نۆی سەبارەت بە هەڵسەنگاندنی پاسپۆرت لە ڕووی گوڕنكاریێە نوێیەكانەوە‌و بەوپێیەش دەركەوتووە كە ژاپۆن لە پلەی یەكەمدایە‌و هەڵگری ئەم پاسپورتە دەتوانێت سەردانی 190 وڵات لە جیهاندا بكات بە بێ وەرگرتنی ڤیزەی پێشوەخت، لە پلەی دووەمیشدا هەردوو  وڵاتی كۆریای باشوور و سەنگافورە  دێن كە خاوەنی پاسپورتەكەیان دەتوانێت سەردانی 189 وڵات بكات بەبێ ڤیزا، هەروەها ئەڵمانیا و فەرنسا لە پلەی سێیەمدان  كە هەڵكری پاسپۆرتی ئەو دوو وڵاتەش دەتوانێت بێ ڤیزا بچێتە 188 وڵات.

وڵاتانی ئەمریكا و بەریتانیا و نەمسا و پورتوگال و سویسراش لە پلەی شەشەمدان كە هەڵگرانی پاسپۆرتەكەیان بێ ڤیزا دەتوانێت سەردانی 185 وڵات بكەن لەسەر ئاستی جیهان، هێزی پاسپورتی ڕوسیاش لەئاستی خۆیدا ماوەتەوە لە پلەی 48 دا‌و خاوەنی ئەم پاسپۆرتە دەتوانێت بچێتە 119 وڵات بەبێ ڤیزا.

هەرچی وڵاتانی عەرەبیشە، ئەوا پاسپورتی ئیمارات یەكەمە لەسەر ئاستی عەرەبی و لە پلەی 9 دایە لە جیهاندا، عێراقیش لە پلەكانی كوِتاییدایە، بۆ نموونە  هەڵگری پاسپورتی عێراقی دەتوانێت بچێتە 30 وڵات بە بێ ڤیزا، هەروەك سوریا 29 وڵات وپاكستان 26 وڵات و ئەفغانستانیش تەنها 23 وڵات.

شارەزایانی بواری یاسایی و دیپلوماسی و فڕوكەوانی هوكاری لاوازی پاسپۆرتی عێراقی بۆ ئەوە دەگێڕنەوە كە گاریگەری دیپلوماسێەتی عێراقی زۆر سست و لاوازە بە درێژایی ماوەی حوكمڕانی حكومەتەكانی دوای ساڵی 2003 هەروەها نزمی ئاستی كادرەكانی و نەبوونی وەزارەتێكی دەرەوەی عیراقی بەهێز كە پاسپۆرتی عێراقی بگەیەنێتەوە ئاستە بەرزەكەی پێش ساڵی 2003.

لە بەرامبەردا وەزارەتی دەرەوەی عیراق لە كۆتایی ساڵی 2018دا ڕاێگەیاند  بەهێزی یان لاوازی پاسپورت پەیوەندی بە وەزارەتەوە نییە، بەڵكو پەێوەندی بە پۆلێنی زنجیرەی پاسپورتەوە هەیە لە جیهاندا كە تایبەتە بە چێگیریی بارودوخی ئەمنی و ئابووری وڵات و بەهێزی دەزگاكانی، عێراقیش تا ئێستا سەرقاڵی چارەسەركردنی بارودوخی ئابووری و ئەمنی وڵاتە بۆ گەیشتن بە چەسپاندنی ئارامی و گەشەكردنی ئابووری.

دەبێت ئەوەش بوترێت كە عێراق لە كوتایی پۆلێنەكە و كۆتایی كێبڕكێكەدایە لە بوارەكانی خوێندن و تەندروستی، لە پلەكانی یەكەمیشدایە لە ڕووی گەندەڵی و نەخۆێندەواری و ترس و تاوان و تیرۆرەوە.

ئامادەكردنی: فوئاد عەبدوڵڵا