ناس کورد-
فەرماندەى لیواکانى سەر بە کۆسرەت رەسوڵ رایگەیاند، لەکۆبوونەوەى نێوان بافڵ تاڵەبانى و قوباد تاڵەبانى لەگەڵ هێزەکانى 70 باسى گۆڕانکارییە ناوخۆییەکان کراوە و جەخت لە پاراستنى یەکێتى ناو یەکێتى کراوەتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لیوا ئەیوب یوسف سەرپەرشتیارى لیواکانى 3 و حەوتى تایبەتى کۆسرەت رەسوڵ لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، کۆبوونەوەکە سەرلەبەیانى ئەمرۆ بەبەشدارى مستەفا چاوڕەش فەرماندەی گشتی هێزەکانی ٧٠، بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتی و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت بەرێوەچووە.
ئاماژەى بەوەشکردووە، لەو دیدارەشدا باس لە دواین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی ناوخۆی حیزب و چارەسەری کێشە و گیرووگرفتەکان کرا و جەخت لەسەر پاراستنی یەکڕیزی ماڵی کورد و پاراستنی یەکێتی ناو یەکێتی کرایەوە.
ئەو کۆبوونەوەیە هاوکات بوو لەگەڵ جێبەجێکردنى بڕیارى گۆڕانکاریی لەدوو پۆستى سەربازى و ئەمنى سەر بەیەکێتى لەلایەن بافڵ تاڵەبانى یەوە، کە نیگەرانى لاهور شێخ جەنگى هاوسەرۆکى یەکێتى لێکەوتووەتەوە.