گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

لیژنەى سامانە سروشتییەکان وادەی دابەزینى نرخى بەنزینى دیارى کرد 

2021.07.11 - 21:12
App store icon Play store icon Play store icon
لیژنەى سامانە سروشتییەکان وادەی دابەزینى نرخى بەنزینى دیارى کرد 

ناس کورد- 

جێگری سه‌رۆکی لیژنه‌ی سامانە سروشتیییەکان لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، لەگەڵ وەزارەتى سامانە سروشتییەکان لەسەر خەتن و چەند ڕێوشوێنێک بۆ کەمکردنەوەى نرخى بەنزین دەگرنە بەر، هیواخوازیشە پێش جەژنى قوربان نرخ دابەزێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

گولیزار ره‌شید سندی (11ى تەموزى 2021) لە لێدوانێکى تایبەتدا بە "ناس کورد"ى وت "وەک لیژنەکەمان جەختمان لەسەر ئەوە دەکردەوە کە دەبێت بەنزین کوالێتێیەکى باشى هەبێت، چونکە ئەو بەنزینەى هاوردە دەکرا تێکەڵ دەکرا و دابەش دەکرا، هەروەها لە دەروازە سنورییەکان چاودێرییەکى باش نەبوو، خراپى بەنزین ببووە هۆى زیادبوونى نەخۆشییەکان".

 

ڕونیشیکردەوە، ئەوان وەک لیژنەى سامانە سروشتییەکان پرۆژە یاسایەکیان پێشکەش کرد و تێیدا هاتبوو کە پێویستە وەزارەتى سامانە سروشتییەکان چەند ڕێوشوێنێک بگرێتە بەر لەسەر جۆرى بەنزین و نرخەکەى، بەشێوەیەک قۆرخکارى نەمێنێت لەلایەن هەندێک کۆمپانیا و بەپێویستیان زانیوە کە بازاڕ ئازاد بێت و هەر کۆمپانیایەک بتوانێت بەپێى مەرجەکان بەنزین هاوردە بکات بەو بڕەى دەیەوێت بۆ ئەوەى ڕکابەرى دروست ببێت.

 

گولیزار ڕەشید ئاماژەى بەوەشدا، هەروەها پێویستە ڕسومات و باجى سەر کۆمپانیاکان بۆ هاوردەکردنى بەنزین کەم بکرێتەوە، هەرێمى کوردستان پێویستى بە 3 ملیۆن بۆ 3 ملیۆن و 500 هەزار لیتر بەنزینە لە ڕۆژێکدا، بۆیە پێویستمان بە هاوردە دەبێت چونکە پاڵاوتگە ناوخۆییەکان ناتوانن پێویستى ناوخۆ پڕ بکەنەوە.

 

سەبارەت بەهۆکارەکانى ترى گران بوونى نرخى بەنزین ئەو پەرلەمانتارە ئەوەشى بە (ناس کورد) وت "یەکێکى تر لە هۆکارەکان گرانبوونى سوتەمەنییە لەسەر ئاستى جیهان ئەوەش بەهۆى بەرزبوونەوەى نرخى نەوتى خاو، وەزارەتى سامانە سروشتییەکانیش بەڵێنى داوە کە ڕێوشوێن بگرێتە بەر و هیوامان وایە لە ماوەیەکى کەمدا نرخى بەنزین تا ڕادەیەک دابەزێت و ئەگەرى هەیە پێش جەژنى قوربان نرخەکەى کەمتر ببێتەوە".

 

 جێگری سه‌رۆکی لێژنه‌ی سامانی سروشتیییەکان جەختی لەوەش کردەوە، هەمان وەزارەت بەڵێنى داوە کە هەندێک لە ڕسوماتەکانى خۆى لەسەر هاوردەکردنى بەنزین کەم بکەنەوە ئەوەش وەک پشتگیرییەک بۆ دابەزینى نرخەکەى، هەروەها جەختمان لەوەکردووەتەوە کە پێویستە نرخ لە سەرجەم بەنزینخانەکاندا یەک بێت و جیاوازییان نەبێت، ئەو وەزارەتەش بەڵێنى داوە کە لە ڕێگەى قایمقامەکانەوە بەنزینخانەکان پابەند بکەن بە یەک نرخەوە.