گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

سۆمۆ پابەندنەبوونى هەرێم بە رێککەوتنى ئۆپیک پڵەس ئاشکرا دەکات

2021.07.11 - 20:50
App store icon Play store icon Play store icon
سۆمۆ  پابەندنەبوونى هەرێم بە رێککەوتنى ئۆپیک پڵەس ئاشکرا دەکات

ناس کورد- 

یاریدەدەرى بەڕێوەبەرى کۆمپانیاى سۆمۆى عێراقى ڕایگەیاند، بەهۆى پابەندنەبوونى هەرێم بەڕێککەوتنى ئۆپیک پڵەسەوە، قەرەبووەکانى سەر عێراق کەڵەکە بووە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەلى نزار (11ى تەموزى 2021) بەئاژانسى هەواڵى عێراقى ڕاگەیاند، پابەند نەبوونى هەرێمى کوردستان بەڕێککەوتنى ئۆپیک پڵەس قەرەبووەکانى سەر عێراق زیاتر کەڵەکە کردووە.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، هەر بەهۆى پابەند نەبوونى هەرێمەوە عێراق داواى کەمکردنەوەى ئاستى هەناردەکردنى بۆ 6 ملیۆن بەرمیل لەمانگێکدا کردووە.

 

نزار باسى لەوەش کردووە، پەرلەمان شەرعیەتیداوە بەپابەندنەبوونى هەرێم بەڕێککەوتنى ئۆپیک پڵەسەوە.

 

یاریدەدەرى بەڕێوەبەرى ئەو کۆمپانیا سەرەکیەى هەناردەى نەوتى عێراق ئەوەشى خستووەتە ڕوو، پشکى عێراق لەبەرهەمهێنانى  نەوت ڕۆژانە 3 ملیۆن و 950 هەزارە بەپێى ڕێککەوتنى ئۆپیک پڵەس و هەناردەى ڕۆژانەش هەر بەپێى ڕێککەوتنەکە لەکەمتر لەدوو ملیۆنەوە بەرەو 3 ملیۆن دەچێت.