گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

لێدوانى موقتەدا سەدڕ لەبارەى گەڕاندنەوەى نرخى دۆلار بۆ دۆخى پێشوو  

2021.07.11 - 17:29
App store icon Play store icon Play store icon
لێدوانى موقتەدا سەدڕ لەبارەى گەڕاندنەوەى نرخى دۆلار بۆ دۆخى پێشوو  

ناس کورد-

ڕێبەرى رەوتى سەدڕ رایگەیاند، ئەو لەگەڵ گەڕاندنەوەى نرخى دۆلارە بۆ دۆخى پێشوو بەڵام لەو بارەیەوە حکومەت شارەزاترە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

موقتەدا سەدر ڕێبەرى ڕەوى سەدر لە وتەیەکدا لەکاتى کۆبوونەوەى لەگەڵ دەستەى سیاسى ڕەوتەکە (11ى تەموزى 2021) ئاماژەى بەوەداوە، ئەگەر ڕەوتى سەدر دەورى ناوچەى سەوزى بگرتایە بۆ ڕزگارکردنى دەستگیر کراوێک، ئەگەر فڕۆکەخانەى هەولێر و بەغدا و سەربازگەکانمان بۆردومان بکردایە، ئەوا داگیرکەر دەبووە یەکێک لە پەیامبەرەکان و ئێمەیان بە تیرۆرست ناو دەبرد و فڕۆکە و زرێپۆشیان دژمان دەجوڵاند.

 

ڕونیشیکردووەتەوە، دەستکەوتى بۆردومانکردنى فڕۆکەخانەى هەولێر و شوێنەکانى تر چى بوو؟، جگە لەوەى کە داگیرکەر 4 هەزار سەربازى ترى هێنا لەبەرى پاشەکشە، چەند لایەنێک لە مانەوەى هێزەکانى داگیرکەر قازانج دەکەن، ئەگەر ئەو هێزانە بڕۆن ئەوا بژێویان لەدەست دەدەن.

 

سەدر ڕونیشیکردووەتەوە، ئەو کەسانە بژێویان لەسەر سیاسەتە و بەبێ سیاسەت دەبن بە سفر، هەندێکیش بژێویان لەسەر بەرگرییە و بەبێ بەرگرى بەهەمان شێوە دەبنە سفر، ئەویش ئەگەر بە ڕاستى ئەوە بەرگرى بێت.

 

ڕێبەرى ڕەوتى سەدر باسى لەوەشکردووە، ئەگەر ڕەوتەکە بەرگرى لە گەندەڵى و گەندەڵکاران کرد ئایا دونیا هەڵنەدەستا؟، ئەگەر ئێمە کەسێکمان لە مەیدانى وەسبە لە خاچ بدایە لەکاتى خۆپیشاندانەکانى 2016، پێموایە هاوپەیمانێتییەکى نێودەوڵەتییان لە دژمان دروست دەکرد بۆ لەناوبردنمان و بە تیرۆرست ناودەبراین، ئەگەر هەڕەشەى سوتاندنى سندوقەکانى دەنگدانمان بکردایە ئەوا بە دوژمنى ئازادى و دیموکراتى ناو دەبراین.

 

هەرچى سەبارەت بە بەرزبوونەوەى نرخى دۆلارە کە بووەتە هۆى گرانبوونى کاڵا و ئەوەش کاریگەرى لەسەر هاوڵاتیان دروست کردووە سەدر وتى، لەگەڵ گەڕاندنەوەى نرخى دۆلارە بۆ دۆخى پێشوو بەڵام لەو بارەیەوە حکومەت شارەزاترە.