گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

ناوەڕۆکى کۆبوونەوەى کازمى و کۆمسیۆنى هەڵبژاردنەکان 

2021.07.11 - 17:19
App store icon Play store icon Play store icon
ناوەڕۆکى کۆبوونەوەى کازمى و کۆمسیۆنى هەڵبژاردنەکان 

ناس کورد- 

سەرۆک وەزیرانى عێراق جەخت لەوە دەکاتەوە، سەرجەم پێداویستییەکانى کۆمسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکان دابین دەکەن، بەشێوەیەک پاکى و بێگەردى هەڵبژاردنى داهاتوو مسۆگەر بکات و هاوڵاتیان لەسەر ئاستێکى فراوان بەشدارى بکەن.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نوسینگەى ڕاگەیاندنى ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق (11ى تەموزى 2021) بڵاویکردەوە، مستەفا کازمى، سەرۆک وەزیران پێشوازى لە ئەندامانى ئەنجومەنى کۆمسیارانى کۆمسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکان کردووە.

 

ئەوەش هاتووە، لە کۆبونەوەیەکدا سەرۆک وەزیران جەختی لەوە کردووەتەوە کە سەرجەم پێداویستییەکانى کۆمسیۆنەکە دابین دەکەن بەشێوەیەک کە گرەنتى پرۆسەیەکى هەڵبژاردنى پاک و شەفاف بکات و هاوڵاتیان لەسەر ئاستێکى فراوان بەشدارى بکەن.

 

کازمى ستایشى کارى کۆمسیۆنى هەڵبژاردنەکان و ئامادەکارییەکانى کردووە تا ژمارەیەکى زۆر بەشدارى بکەن، جەختی لەوەش کردووەتەوە ڕێنمایى دراوەتە دەزگا حکومیەکان تا سەرجەم پاڵپشتییەکان پێشکەشى کۆمسیۆن بکەن و ڕێوشوێنەکانیان بۆ ئاسان بکەن، بۆ ئەوەى هەڵبژاردن بەبێ هیچ گرفت و بەربەستێک لەکاتى خۆیدا ئەنجام بدرێت.

 

بەپێى بەیاننامەکە، لاى خۆشیانەوە ئەندامانى ئەنجومەنى کۆمسیاران باسى سەرجەم ڕێوشوێن و ئامادەکارییەکانیان کردووە بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردن، کە بڕیارە لە 10ى تشرینى یەکەمى ئەمساڵ ئەنجام بدرێت.