گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

بەسەرپەرشتى قوباد تاڵەبانى سەرۆکى نوێى دەزگاى زانیارى دەستبەکار بوو

2021.07.11 - 16:47
App store icon Play store icon Play store icon
بەسەرپەرشتى قوباد تاڵەبانى سەرۆکى نوێى دەزگاى زانیارى دەستبەکار بوو

ناس کورد-

قوباد تاڵەبانى سەرپەرشتى كۆبوونە‌وە‌یە‌كی ئە‌منی كرد و ئە‌ژی ئە‌مینی وە‌ك سە‌رۆكی دە‌زگای زانیاری ناساند‌.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نوسینگەى راگەیاندنى جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان (11ى تەموزى 2021) لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوە کرد ، ‌لەكۆبوونە‌وە‌كەدا‌ كە‌ ئە‌مڕۆ یە‌كشە‌ممە‌ ١١/٧ لە‌ دە‌باشان ئە‌نجامدرا، جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران پاش ئە‌وە‌ی سە‌رۆكی نوێی دە‌زگای زانیاری ناساند، داوای لە‌ لایە‌نە‌ ئە‌منییە‌كان كرد كە‌ ئە‌ركی ئە‌وانە‌ بەر‌دە‌وام بن لە‌ پاراستنی ئارامی و ئە‌و ھە‌ماھە‌نگییە‌ی كە‌ ھە‌یە‌ پتە‌وتر بێت و بە‌ردە‌وامی پێ بدە‌ن.

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، قوباد تاڵەبانى ئاماژە‌ی بە‌وە‌شدا كە‌ ئە‌و لایە‌نە‌ ئە‌منییانە‌ نابێت بە‌ھیچ شێوە‌یە‌ك دە‌ستوە‌ردە‌نە‌ كاروباری سیاسی بە‌ڵكو دە‌بێت دڵنیایی بە‌ھاوڵاتییان بدە‌ن لە‌ سە‌قامگیری ئارامی.

 

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، لە‌كۆبوونە‌وە‌كەدا‌، وە‌زیری كاروباری پێشمە‌رگە‌ و سەرۆکی دە‌زگای ئاسایش و بریكاری وە‌زیری ناوخۆ و بەڕێوەبەری ئاسایشی پارێزگاى سلێمانی و بە‌رێوبە‌ری پۆلیسی سلێمانی و بە‌رپرسی لیوای پاراستنی سلێمانی ئامادە‌ی  کۆبونەوەکە بوون.