کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- شەهرام عەزیز کەمێک پێش ئێستا تەقینەوەیەکی خۆکوژی لە خانەقین ڕوویدا و بەهۆیەوە سێ کەس برینداربوون. . محەمەد مەلا حەسەن، قایمقامی قەزای خانەقین بە ناس کوردی ڕاگەیاند، کاتژمێر 10:05 خولەکی ئەمشەو تەقینەوەیەکی خۆکوژی لە نزیک ئەڵوەند لە خانەقین ڕوویدا. . وتیشی، بەهۆی تەقینەوەکەوە سێ کەس برینداربوون، کە هەرسێکیان لە ڕەگەزی نێرن و کوردن، برینەکانیشیان سوکە و هیچ مەترسییەک لەسەر ژیانیان نییە. . قایماقمی قەزای خانەقین ئاماژەی بەوەشکرد، هێزە ئەمنییەکانی قەزاکە لە ناوچەکە بڵاوەیان پێکراوە و لە ئامادەباشیدان و لێكۆڵینهوه له رووداوهكه بهردهوامه. .