گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وێنە و زانیاریی

پاسێکی کۆچبەران لە تورکیا دوای وەرگەڕانی سوتا و 12 کەس گیانیان لەدەستدا

2021.07.11 - 12:01
App store icon Play store icon Play store icon
پاسێکی کۆچبەران لە تورکیا دوای وەرگەڕانی سوتا و 12 کەس گیانیان لەدەستدا

ناس کورد-
لەڕووداوێکی هاتوچۆدا لە پارێزگای وانی باکوری کوردستان، 12 کۆچبەر گیانیان لەدەستدا و 20 کەسی دیکەیش بە سەختی برینداربوون، ڕووداوەکەش بەهۆی وەرگەڕانی مینی پاسێکەوە بووە کەدواتر گڕی گرتووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاژانسی ئەنادۆڵوی تورکی (11ی تەموزی 2021) بڵاویکردەوە، "ڕووداوەکە لەنزیک ناوچەی یوماکلى سەر پارێزگای وان لە باشوری خۆڕهەڵاتی تورکیا ڕوویداوە و لەئاکامدا 12کەس گیانیان لەدەستداوە و 20 کەسی دیکشە بە سەختی برینداربوون کە هەر هەموویان کۆچبەر بوون".


ئاماژ بەوەکراوە، "ڕووداوەکە لە ئاکامی وەرگەڕانی مینی پاسێکەوە بووە کە کۆچبەرانی هەڵگرتبوو، مینی پاسەکە بە 65 سەرنشینەوە کە زیاد لە توانای خۆی سەرنشینی هەڵگرتبوو، بەهۆکارێکی نادیار وەرگەڕاوە و بەهۆیەوە گڕی گرتووە".


ئەوەشخراوەتەڕوو، "زانیارییە سەرەتاییەکانی پۆلیس، ئاماژەیان بەوەکردووە، سەرنشینانی مینی پاسکە، هەڵگڕی ڕەگەزنامەی ئێرانی، ئەفغانی وپاکستانیان پێ بووە".


بەگوێرەی ئاژانسە تورکییەکە، "بریندارەکان دوای وەرگرتنی چارەسەری سەرەتایی گواسترانەتەوە بۆنەخۆشخانەکانی وان، ئەرجیش و مورادییە و تەرمەکانیش گواسترانەوە پزیشکی دادوەریی".