گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

تەندروستیی عێراق: لە جەژندا قەدەغەی هاتوچۆ ناسەپێنرێت

2021.07.11 - 10:57
App store icon Play store icon Play store icon
تەندروستیی عێراق: لە جەژندا قەدەغەی هاتوچۆ ناسەپێنرێت

ناس کورد-

وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕایگەیاند، لە رۆژانی جەژنی قورباندا قەدەغەی هاتوچۆ ناسەپێنرێت و دەڵێت، خەڵکی دەتوانن ژیانی ئاسایی ڕۆژانە بەسەربەرن بەڵام بە پابەندبوون بە دورکەوتنەوەى کۆمەڵایەتی و 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕیاز عەبدولئەمیر، بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی تەندروستیی عێراق بە ئاژانسی فەرمیی عێراقییەی وتووە، "تائێستا وەزارەت هیچ ڕاسپاردەیەکی بۆ لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی بەرزنەکردووەتەوە بۆ سەپاندنی قەدەغەی هاتوچۆ، بۆیە لە ڕۆژانی جەژندا هیچ جۆرە قەدەغەیەکی هاتوچۆ ناسەپێنرێت."

 

دەشڵێت، "جێبەجێکردنی قەدەغەی هاتوچۆ سەختە، زۆریش کاریگەری نابێت بۆ کەمکردنەوەى ژمارەی توشبووان، چونکە قەدەغەکە تەنها لەسەر شەقام دەبێت نەک لەو شوێنانەی کە قەرەباڵغییان تێدا هەیە."

 

ریاز عەبدولئەمیر جەختی کردەوە لە "پێویستی پابەندبوونی هاوڵاتیان بە ڕێکارە خۆپارێزییەکانی وەک دوریی کۆمەڵایەتی و بەستنی دەمامک" و وتیشی، "ئەگەر ئەو دوو ڕێکارە ئەنجام بدرێت دەکرێت سەرجەم چالاکییەکانی تر بەردەوام بێت."