ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە و بەگوێرەی پێشبینییەکان، سبەینێ پلەکانی گەرمی بەرزتر دەبنەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی پێشبینییەکان، ئەمڕۆ یەکشەممە 11ی تەموز، بەرزترین پلەکانی گەرمی لەنێوان 40 بۆ 44 پلەی سیلیزیدا دەبێت کە دهۆک بە 40 پلە نزمترینە و کەرکوکیش بە 44 پلە بەرزترینە.
کەشناسیی هەرێم دەڵێت، سبەینێ دووشەممە پلەی گەرمی پلەیەک بەرزدەبێتەوە و لەنێوان 41 بۆ 45 پلەدا دەبێت، هەروەها خێرایی با-ش لەنێوان 10 بۆ 30 کم لە کاتژمێرێکدا دەبێت.