ناس کورد-
لەشاری هەولێر تەرمی ئافرەتێک لە نزیک تونێلی میراوە دۆزراوەتەوە و پۆلیسیش بێ ئەوەی ناسنامەکەی ئاشکرا بکات دەڵێت، دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە لە ڕووداوەکە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، "ھێزەکانی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر تەرمی ئافرەتێکیان لە نزیک تونێلی میراوە دۆزیوەتەوە لەسنوری بنکەی پۆلیسی باسرمە."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "ھێزەکانی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر و ئاسایشی ھەولێر دەستیان کردووە بە لێکۆلینەوە لە داهاتوویەکی نزیکدا وردەکاری زیاتر لەسەر رووداوەکە دەخەینەڕوو."