گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی: چەند لیوایەکی هاوبەش لە سوپای عێراق و پێشمەرگە دروست دەکەین

2021.07.10 - 20:54
App store icon Play store icon Play store icon
هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی: چەند لیوایەکی هاوبەش لە سوپای عێراق و پێشمەرگە دروست دەکەین

ناس کورد-

هێزەکانی هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتی دژی داعش لەعێراق و سوریا  ئاشکرایکرد، پلانیان هەیە چەند لیوایەکی هاوبەش لەنێوان سوپای عێراق و هێزەکانی پێشمەرگە دروست بکەن بەمەبەستی پاراستنی ناوچە کێشەلەسەرەکان لەمەترسی پاشماوەکانی چەکدارانی داعش. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دیڤ ولیمامز، فەرماندەی ناوەندی هەماهەنگیی هاوبەشی هێزەکانی هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتی دژبە داعش ( شەممە 10ی تەموزی 2021) لەمیانەی لێدوانێکیدا بۆکەناڵی" الحدث"ی سعودی ڕایگەیاند، " هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی لەئێستادا کار دەکات بۆ دروستکردنی چەند لیوایەکی هاوبەش لەنێوان سوپای عێراق و هێزەکانیی پێشمەرگە بەمەبەستی بڵاوپێکردنیان لەناوچە کێشە لەسەرەکان".

 

ولیامز ئاماژەی بەوەکردووە، "مەبەست لە دروستکردنی ئەو هێزانە پڕکردنەوەی ئەو کەلینە و بۆشاییە ئەمنیانەیە کە لەئێستادا لەو ناوچانەدا دروستبوون و چەکدارانی داعش قوستویانەتەوە بۆ ئەنجامدانی کردەی تیرۆرستی". 

 

ولیامزئەوەشی وتووە، " لیوا هاوبەشەکان دوای دروستکردنیان دەگوازڕێنەوە بۆ ئەو ناوچانە و ئەرکی ڕاوەدوونانی ڕێکخراوی تیرۆرستی داعشیان پێ دەدرێت".